riklam

چلەی جوامێرێكی لوتكە (حەمەی فەرەج)

ی.ن.ک‌‌ 07:03 PM - 2019-10-05
.

.

ئەمڕۆ چلەی جوامێرێكە لە لوتكەدا. یادی حەمەی فەرەجی نیو سەدە پێشمەرگەو فەرماندەو باوكی شەهید و قاچ پەڕیوی خەباتە.

دەبوایە ئەمڕۆ، هۆڵی هونەر جمەی هاتبا لە چلەی ئەم جوامێرە. داخەكەم هەندێك بەرپرس، رقە بەرایەتیان گەیاندۆتە سڵەمینەوە لە چلەی تێكۆشەرێكی وەكو كاكە حەمەش. بۆ؟

چونكە كە باسی جوامێری و پاكی و بێباكی كاكە حەمەی فەرەج بكرێ، لە ویژدانی ئامادەبواندا، بە رەفتاری نەشیاوی ئەو كەسانە بەراورد دەكرێ. بەڵام، كاكە حەمەی جوامێر، چلەی بۆ ساز بكرێ یان نەكرێ، هەمیشە ئەو جوامێرەیە، لە لوتكەی ویژدانی گەلەكەماندا، وەكو هەڵۆیەكی بەرزەفڕ، نیشتۆتەوەو بە چاوە تیژەكانی دڵسۆزی، سەیری ئەم رۆژگارە دەكات و لە رۆحیانەتی پاكیدا، بە دڵنیاییەوە، بەو حەسرەتەوە چاوی لێكناوەتەوە كە شۆڕشەكە چۆن كراو چی بەسەرهێنرا.

PUKmedia  مەلا بەختیار

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket