یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌رِه‌واو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌پاڵ خه‌باتی چه‌كدارییه‌دا، به‌گرنگی یه‌وه بایه‌خی به‌پرسی یاساداوه‌و هه‌رده‌م له‌رِیزبه‌ندی ئه‌و هێزه پێشكه‌وتن خواز‌و لایه‌نه سیاسیانه‌دا بووه كه‌بۆ فه‌راهه‌مكردنی دنیایه‌كی شارستانی كه‌تیایدا یاسا سه‌روه‌رو كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروستی رِێزگروئاشنا به‌بنه‌ماكانی یاسا بێت بێدرێغ بووه .
ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و كۆبوونه‌وه فراوه‌نه‌داهات كه ئه‌مرِۆ 5-10-2019، له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی لیستی (شكۆی پارێزه‌ر) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پارێزه‌رانی سنوری شاری سلێمانی وده‌وروبه‌ری به‌رِێوه‌چوو .
له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا كه‌تیایدا شاڵاو كۆسره‌ت رِه‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رِێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی بوو .
حاكم قادر به‌گرنگی یه‌وه باسی له‌مێژووی پرِله‌سه‌روه‌ری پارێزه‌ران كرد‌و وتی: ئاشكرایه ئه‌وه‌ی پێگه‌و شكۆ‌و رِۆڵی پارێزه‌ر به‌هیزو پته‌و ده‌كات تا پێكه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی یاسایی رِووه‌و شارستانی بون و هۆشیاری هاوچه‌رخ فه‌راهه‌مبكه‌ین كاری پێكه‌وییه.هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌هه‌نگاوه‌كانی خۆئاماده‌كردن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنداو داوای له‌پارێزه‌ران به‌گشتی كرد له‌دیاریكردنی لیستی شایسته‌دا تا له داهاتوودا داكۆكیكاری مافه‌رِه‌واكانیانبێت وه‌ك كه‌سێكی هوشیار به‌دیقه‌ت بن .
پاشان شاڵاو كۆسره‌ت رِه‌سوڵ، پشتیوانی ته‌واوی بۆسه‌رجه‌م پارێزه‌ران به‌گشتی وپارێزه‌رانی لیستی شكۆی پارێزه‌ر دووپاتكرده‌وه‌و ئومێدی خواست ، پارێزه‌ران به‌ووریاییه‌وه له‌ولیستانه برِوانن وپێكه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێست لیستی شایسته بۆ نوێنه‌ری رِاسته‌قینه‌ی خۆیان دیاریبكه‌ن .
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه رِۆژی 17-10-2019 هه‌ڵبژاردن بۆ كۆنگره‌ی پارێزه‌ران به‌رِێوه‌ده‌چێت .
PUKmedia