مه‌لا به‌ختیار: سه‌رده‌می چپه‌چپ‌و كۆبوونه‌وه‌ی داخراو نه‌ماوه
ی.ن.ک 03:23 PM - 2019-10-05.
مه‌لا به‌ختیار: سه‌رده‌می چپه‌چپ‌و كۆبوونه‌وه‌ی داخراو نه‌ماوه، به‌ڵكو سه‌رده‌می ئۆنلاینه
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی گه‌رمیان ده‌كات.
له‌دیدارێكیشدا، كه ئه‌مڕۆ 5-10-2019، له‌ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌گفتوگۆیه‌كیشدا، له‌باره‌ی ئاستی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی زانست‌و زانیاریی‌و زانكۆكانه‌وه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه گه‌شه‌كردنی زانست‌و زانیاری به‌ستونی نییه، به‌ڵكو به‌ئاسۆییه‌و روانگه بابه‌تییه‌كانیشی له‌وباره‌یه‌وه، به‌نمونه‌ی وڵاتانی دراوسێ هێنایه‌وه، كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆلێژ‌و زانكۆكان له‌شارو شارۆچكه‌كان، توانیویانه ئاستی پێشكه‌وتن‌و زانست‌و زانیاری ببنه ئاستێكی پێشكه‌وتر‌و وتی: سه‌رده‌می چپه‌چپ‌و كۆبوونه‌وه‌ی داخراو نه‌ماوه، به‌ڵكو سه‌رده‌می ئۆنلاینه، سه‌رده‌مێكه كه هه‌موو بابه‌ته‌كان به‌میتۆد، به‌پرۆگرام، به دۆكیۆمێنت‌و داتا پێشكه‌ش ده‌كرێت‌و له‌چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ده‌توانرێ له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی كۆنفرانسه‌وه، پرس‌و بابه‌ته جیاوازه‌كان ساغبكرێنه‌وه‌و بخرێنه‌ڕوو. هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆیشی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك له‌وباره‌یه‌وه بۆ ته‌ئكید كردنه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار، له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، پاشئه‌وه‌ی دۆخی ئێستای عیراقی هه‌ڵسه‌نگاند، مه‌زنده‌ی خۆیشی له‌باره‌ی دوا گۆڕانكارییه‌كان له‌به‌غداد رونكردنه‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه عیراق له‌ئێستادا وڵاتێكی شێواوه‌و ناكۆكیی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان‌و لاوازیی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی لێكدایه‌وه‌و سه‌رنجی ئاماده‌بوانیشی بۆ دواهه‌مین وتاری خۆی راكێشا، كه له‌وباره‌یه‌وه‌و به‌ناوی راپه‌ڕین له‌نێوان حكومه‌ته‌كان‌و حزبه‌كان‌و سۆسیال مێدیادا بڵاوكرۆدته‌وه‌و تیایدا رایگه‌یاندووه: دوای سودان و جه‌زائیر، ئه‌وه‌تا عێراقیش راپه‌ڕی. جارێ دیار نییه راپه‌ڕینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ یان كورتخایه‌نه. به‌ڵام له عێراقی عه‌ره‌بیشدا (جارێ كوردستان ماویه‌تی!) ده‌ركه‌وت، له لایه‌كه‌وه، حزبه سیاسیه‌كانی چه‌پ و راست و ناوه‌ڕاست، له‌ناو كۆڕی خه‌باتی رادیكاڵیدا، كاریگه‌ریان لاوازه و زۆرتر بونه‌ته به‌شێكی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و ته‌نها هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشیانه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، حكومه‌ته‌كان، به‌هۆی بێڕاده ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆریه‌وه، توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوریه‌كانیان نه‌ماوه".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی وتیشی: پێشمه‌رگه بۆ كاتی خۆیی‌و زانستیش بۆ هه‌موو كاتێ..! ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كردنه‌وه‌ی كۆلێژ و هاتنی خوێندكارانی ناوچه جیاوازه‌كان، سوده‌كانی به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نییه كه خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كه‌یت، به‌ڵكو ژینگه‌یه‌كی تر دورست ده‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شار‌و ناوچانه به‌زیندویی بمێنێته‌وه‌و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمایه‌تی بۆ په‌یدا ده‌كه‌یت. چونكه زانست بۆ هه‌موو كاتێكه‌و چه‌كی ده‌ستی ئێمه‌ش هه‌ر به‌ته‌نها پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵكو زانستیشه، بۆیه بۆ پشتیوانتیان هه‌رچیه‌كم پێبكرێت، درێغی ناكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌كۆی هه‌لومه‌رج‌و دۆخی ئێستای عیراقیش، وتی: ئاڵوگۆڕی پڕ له‌ترس هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش به‌رده‌وام بێ، رێژه‌ی كوژراو برینداریش زیاتر ده‌بێ‌و وتیشی: ئه‌گه‌ر له (48 بۆ 72) سه‌عاتی ئایینده‌ش حكومه‌ت بگۆڕن‌و ئاڵوگۆڕێك رووبدات، ئه‌وا ره‌نگه به‌نجێك بێت بۆ بارودۆخه‌كه‌و ئومێدبێ بیده‌ن به‌خه‌ڵك.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26