riklam

ڕواندز.. چلەی ماتەمينی حاكم جواد بەرز ڕاگيرا

ی.ن.ک‌‌ 09:18 PM - 2019-10-04
.

.

دوانيوەڕۆی ڕۆژی4-10-2019 بە سەرپەرشتی كۆمیتەی رێكخستنی ڕواندزی (ی.ن.ك)، بە ئامادەبوونی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند، چلەی كادری پێشكەوتووی يەكێتی و پێشمەرگەی دێرين و ياساناس و توێژەری بواری مێژوو ، هەڤاڵ (جواد صالح نەورۆز ) ناسراو بە حاكم جواد بەرز ڕاگيرا .

هـەڤـاڵ ئـاسـۆس عـەلـی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆرانی ی.ن.ك و ژمارەیەکی بەرچاو لە جێگر و كارگێڕو ئەندامانی مەڵبەندو كادرانی كۆمیتەکانی سنوری مەڵبەند، بە نوێنەرایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی هەڤاڵ( دارا خەيلانی)، هەڤاڵ لقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، هەڤاڵ عبدالڵە بۆرو ژمارەيەکی زۆر لە فەرماندە سەربازييەكان و پيشمەرگە قارەمانەكان، ئيسماعيل كوردە- ڕاوێژكاری ڕووناكبيری مەكتەبی سياسی، كرمانج عزەت قائيمقامی سۆران، ژمارەیەکی زۆر لە هاورێيان و كەس وكار و جەماوەرێكی زۆر، چلەی كادری پێشكەوتووی يەكێتی و پێشمەرگەی دێرين و ياساناس و توێژەری بواری مێژوو ، هەڤاڵ (جواد صالح نەورۆز ) ناسراو بە حاكم جواد بەرز ڕاگيرا .

لەمەراسیمەکە وتاری ليژنە سەرپەرشتیمەراسیمەکە لە لايەن هەڤاڵ هەژار خاليدە ڕەش لێپرسراوی كۆميتەی ڕواندز وتاری مەڵبەندی شەشی رێكخستنی سۆران لە لايەن هەڤاڵ ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی  سۆران)، وتاری هەڤاڵ ( قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لايەن دارا خەيلانی، وتاری هەڤاڵ عەبدولڵا بۆر ) پێشكەش كران.

لە سەرجەم وتارەكان ئاماژە بە ڕۆلی گرنگ و جوامێرانەی هەڤاڵ حاكم جواد لە بواری سياسی، ياسايی، پێشمەرگايەتی، ڕووناكبيری، ئيداری، ئايينی و توێژينەوە لە شار و شاخ درابوو.

پەيمانگای هونەرە جوانەكانی ڕواندزو كۆمەڵێك لە گەورە هونەرمەندانی ڕواندز و كوردستان، لە بواری میوزيك و گۆرانی كۆمەڵێك بەرهەمی ناوازەيان پێشكەش كرد.

دوا بە دوای پێشكە شكردنی پەخشانە شيعرێك لە لايەن كاك هەڤاڵ نەرۆز، فيلمێكی ديكۆمێنتاری لە سەر ژيان و بەرهەمەكانی پێشكەش كرا، دواتريش كۆمەڵێك بروسكەی ماتەمينی ( ئەنجومەنی ناوەندی، فراكسيۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان خویندرانه‌وه‌.

بە وتاری بنەماڵەی خوالێخۆش بوو ، كە لەلايەن ( بەهێز )كورە گەورەكەيەوە خوێندرايەوە، مەڕاسيمەكە گەيشتە كۆتايی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket