riklam

سەعدی پیرە:یەكێتی خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیانەی کێشەکانە

ی.ن.ک‌‌ 09:14 PM - 2019-10-03
.

.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٣/١٠/٢٠١٩ سەعدی ئەحمەد پیرە  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئیران لە عیراق بە سەرۆكایەتی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عیراق و ئەندامێتی نەسروڵڵا زارع رەشنوودی كونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران لە هەرێمی كوردستان و دیبلۆماتكار و ڕاوێژكارانی كونسڵخانەی ئیران لە هەرێمی كوردستان   

 لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا،  بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا.

 ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئیران لە عیراق ڕایگەیاند: بە گرنگی و بایەخەوە دەروانێتە دوایین پێشھات و گۆرانکاریەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئاشتی و بەرە‌و پێشچوونی پروسەی سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانی زیاتر و بەھێزترکردنی دیموکراسی لە ناوچەکەدا.

ھەرلەو دیدارەدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، وێرای خستنەرووی رەوشی سیاسی، بەتایبەتیش پرسی ململانێیە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیەکان، تەئکیدی کردەوە کە یەكێتی نیشتمانی كوردستان  خوازیاری چارەسەری دیپلۆماسیانەی کێشەکانە دوور لە گرژی و ئاڵۆزی.

دواتر سەبارەت بە بارودۆخی عیراق و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بە باڵیۆزی ئیران-ی راگەیاند کە خوازیارن لەسەربنەمای بەند و بڕگەکانی دەستور سەرجەم کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا لە ڕووی سیاسی و ئابوری و داراییەوە چارەسەربکرێن .

 

PUKmedia   تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket