riklam

رۆڵی مام جەلال لەململانێكاندا دەخرێتەڕوو

ی.ن.ک‌‌ 08:01 PM - 2019-10-03
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲٠۱۹/۱٠/۳ لە ساڵیادی ئۆغری سەرکردەو ڕابەر  سەرۆک (مام جەلال) پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیمینارێکی بۆ (فلاح سەڵاح)سازکرد،بە ناونیشانی(ڕۆڵی مام جەلال لە ململانێکانی ناوچەکەو کاریگەرییەکانی لەسەر باشوری کوردستان). 

 بە ئامادەبوونی تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کادران و کارمەندانی پەیوەندییەکان و چەند میوانێک سیمینارەکە بەڕێوەچوو.  سەرەتا بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی سەرۆک (مام جەلال) و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.   

 پاشان ڕەهێڵ حیکمەت هندی سیڤیەکی کورتی لەسەر هەڤاڵ فلاح صابر پێشکەشکرد.

 دواتر فلاح سەڵاح باسی لە ململانێکانی ناوچەکەو پێگەو تێڕوانین و ئاڵۆزیەکان و ئەو ناکۆکییە ئابووریەی زلهێزەکانی دنیا لەسەر ناوچەکە هەیانە و کورد ڕۆڵ و کاریگەری چییە لەسەر نەخشەکە و وونبوونی سەرۆک (مام جەلال)و ڕۆڵی بەڕێزییان لە چارەسەرەکان و باسی ئایندەی عێراق و ووزە کە بۆتە هۆی نەهامەتی و شەڕ بۆ ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی . 

دواتر ئامادەبووان بە چەندین پرسیار بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سوپاس و ستایشی بە پێزی سیمینارەکەیان کرد.

PUKmedia   تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket