riklam

وه‌زیری پلاندانان: هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت فراوانده‌كه‌ین

ئابوری 06:35 PM - 2019-10-03
.

.

د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ڕێكخستنه‌وه‌ی كار و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی گرنگه‌ له‌ڕێگه‌ی  سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زای هه‌ردوولا.

ئه‌مڕۆ 10-3-2019، له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له‌ گروپی كۆمپانیاكانی (سومیتومو) ی یابانی (Sumitomo Corporation)  له‌دیدارێك باس له‌ كارو پرۆژه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو كرا كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه‌.

دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی و ئاڵوگۆری زانیاری و توانامرۆییه‌كان كراله‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان به‌پێویستی زانی هێزی كاری ناوخۆی په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت و هه‌نگاوه‌كانیش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری بێت.

پاشان وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ساڵانێكه‌ پاڵپشت و هاوكاری حكومه‌ت بوونه‌ هانیشیدان كارگه‌و  كاری پێشه‌سازی له‌هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ن و په‌یوه‌ندیاكانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پته‌وبكه‌ن.

 هاوكات وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌كارنامه‌ی وه‌زاره‌تیش كرد كه‌ گرنگیدان به‌ ته‌واوی بواره‌كان ده‌دات له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنانی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت وتیشی له‌هه‌وڵداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌رانی نیشته‌جێی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به‌ ژیان.

له‌كۆتایش تاوتوێی كاری داهاتووی كۆمپانیا بیانیه‌كان كرا كه‌ بتوانرێت سوود له‌ ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره‌ پێشكه‌وتوه‌كان وه‌ربگیرێت بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان.

كۆمپانیای سومیتوموی ژاپۆنی (100) ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین گروپی كۆمپانیاكانی جیهان كه‌ پرۆژه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و پشه‌سازی له‌ته‌واوی بوراره‌كان له‌به‌شێكی زۆری ووڵاتانی جیهان ئه‌نجامده‌دات و هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كیكه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ساڵانێكه‌ كاری بازرگانی و ئالوگۆری ئابوری تیادا جێبه‌جێ ده‌كات.

PUKmediaڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket