riklam

وێنه‌.. مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یادی مام شكۆی نیشتمان ده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:52 PM - 2019-10-03
.

.

 

چالاكییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی، به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی گه‌لی كورد (مام جه‌لال).

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3-10-2019، له‌چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی یه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی پڕشكۆی تێپه‌ڕبوونی دووساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی كاریزماو سیاسه‌تمه‌داری ناوازه‌و سه‌ركرده‌ی گه‌لی كوردو كه‌سایه‌تی خاكی (مام جه‌لال)، به‌سه‌رپه‌رشتی حاكم قادرحه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی جێگروكارگێڕو ئه‌ندامان و كادرانی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ره‌تا بۆ ڕێزلێنان له‌ویاده‌ پڕله‌ناسۆره‌ و له‌مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا ئاڵای كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا نیوه‌ داگیرا، دواتر به‌مه‌وكبێكی شایسته‌ به‌ره‌و مه‌زاری بڵندی (مام جه‌لال) به‌رێكه‌وتن و له‌وێ چه‌پكه‌گوڵی ڕێزو وه‌فای مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر گڵكۆی پیرۆزی دانرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket