riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: كۆچی دوایی دكتۆر عیزه‌دین خه‌مێكی قوڵه‌

پرسەنامە 12:07 PM - 2019-10-03
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات،  له‌ ده‌ستدانی مامۆستای پایه‌به‌رز خه‌مێكی قوڵه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌داخ په‌ژاره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای روناكبیرو نووسه‌ری دیاری كورد  (پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) مان پێگه‌یشت .
بۆ ئه‌و خه‌مه‌ پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری به‌ڕێزیان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و روناكبیرانی كورد ده‌كه‌ین
پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ دۆستی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو ، ته‌مه‌نێكی دوورو درێژی ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌ده‌ب‌و زمانی كوردی‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ساخكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌كان و نووسینی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی و رۆڵی دیاری هه‌بوو له‌بزوتنه‌وه‌ی روناكبیری و سیاسی گه‌له‌كه‌مان
له‌ ده‌ستدانی مامۆستای پایه‌به‌رز خه‌مێكی قوڵه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك.
روحی مامۆستا ( پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ ) یش شاد

براتان
بافڵ تاڵه‌بانی


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket