riklam

كۆسرەت رەسوڵ: د.عزەدین یەكێكە لەناوە پرشنگدارەكان

پرسەنامە 12:06 PM - 2019-10-03
.

.

كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی د.عزەدین مستەفا رەسوڵ دەكات و رایدەگەیەنێت: بەنووسین و هەڵوێستەكانی بەتوێژینەوەو كارە ئەكادیمییەكانی خزمەتێكی یەكجار گەورەی بە كتێبخانەی كوردی و دۆزی رەوای گەلەكەمان كردووە، یەكێكە لەو ناوە پڕشنگدارانەی بۆ هەمیشە لە یادو یادەوەریمان دەمێنێتەوەو بەرهەمەكانی سوچێكی گەورەی نێو كتێبخانەی كوردی پێكدێنن.

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری پڕۆفیسۆر د.عزەدین مستەفا رەسوڵ

زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەكەمی 2019 لەساڵڕۆژی كۆچی دوایی رابەری گەورەی نەتەوەكەمان سەرۆك مام جەلال، هەواڵی كۆچی دوایی نوسەرو روناكبیرو ئەكادیمیستی گەورەی كورد د.عزەدین مستەفا رەسوڵ-م بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو سەرجەم نووسەران و رۆشنبیرانی كورد دەكەم.

پڕۆفیسۆر د.عزەدین مستەفا رەسوڵ لە 85 ساڵ تەمەنی پڕ لە بەخششی خۆی بەنووسین و هەڵوێستەكانی، بەتوێژینەوەو كارە ئەكادیمییەكانی خزمەتێكی یەكجار گەورەی بە كتێبخانەی كوردی و دۆزی رەوای گەلەكەمان كردووە، یەكێكە لەو ناوە پڕشنگدارانەی بۆ هەمیشە لە یادو یادەوەریمان دەمێنێتەوەو بەرهەمەكانی سوچێكی گەورەی نێو كتێبخانەی كوردی پێكدێنن، ماڵئاوایی یەكجارەكی د.عزەدین كەلێنێكی گەورە دروست دەكاو ئەستەمە شوێنەكەی پڕ بكرێتەوە.

‎داواكارم لەخوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامیش بەهەموومان ببەخشێ.

انا لله وانا الیه راجعون

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی

‎جێگری سكرتێری گشتی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket