riklam

د. پێشه‌وا تاڵه‌بانی كۆچی دوایی كرد

ی.ن.ک‌‌ 10:01 AM - 2019-10-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-10-2019 دكتۆر پێشه‌وا تاڵه‌بانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ر و ڕووناكبیری ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

د. پێشه‌وا تاڵه‌بانی ساڵی 1959 له‌ گوندی كه‌لكان له‌ بناری چیای كۆسره‌ت له‌ دایكبووه‌ و له‌ قۆناغی چواری كۆلێژی ڤێتێرنه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌عسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی. دواتر به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت. ساڵی 1982 ده‌چێته‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌سكرتایه‌تی هه‌ڤاڵ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. ساڵی 1987 ده‌چێته‌ وڵاتی به‌ریتانیا و تا ساڵی 1992 ده‌بێته‌ مامۆستای زانكۆ.

ساڵی 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان و ده‌بێته‌ ئه‌ندامی سه‌نته‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان.

له‌ساڵی 1993 تا 1996 ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه‌ناڵی هه‌ولێر  و ساڵی1996 تا 1998 ده‌بێته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتر ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كادیرانی یه‌كێتی.ماوه‌یه‌كیش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕێیازی نوێ بووه‌.

د. پێشه‌وا تاڵه‌بانی له‌ ساڵی 1998 وه‌ تا كۆچی دوایی له‌ به‌ریتانیا ده‌ژیاو خاوه‌نی سێ منداڵه‌ دوو كچ و كوڕێك. 


PUKmedia  باشیلا جەعفەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket