بۆ تێكدانی وڵات

بۆ تێكدانی وڵات


2/10/2019 19:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لەسەر دیواری زانكۆیەك لە كۆماری باشوری ئەفەریقا نوسراوە بۆ تێكدان و كاولكردنی وڵات پێویستیت بە بۆمب و رۆكێت نیەـ تەنها بایەخ بە پەروەردە مەدە، لەو حاڵەتەدا ئەندازیار رێگاوبان و پردو ژێرخانی وڵات خراپ دەكات و پزیشك و دەرمان سازەكان چارەسەری نەخۆشەكان بەباشی ناكەن، هەرچی جومگەی گرنگ هەیە لە بری ئەوەی بەرەو پێشەوە  و  بەباشی بڕوات، بەرەو دواوە و خراپ دەچێت، ئیتر بەمشێوەیە وڵات كاول و تێكدەچێت، چاكیش نابێتەوە تا پەروەردەی نەچێتەوە سەر شاڕێگەی خۆی و باش نەبێتەوە، ئەو وتە دانسقەیەی كۆماری باشوری ئەفەریقا لەخۆیەوە نەهاتوە، بە ئەزمون سەلماندوویانە، بۆیە وا بەپیتی گەورە لەسەر لا دیواری زانكۆ وەكو دیواربەند نوسیویانە، ئەوە نەك هەر بۆ ئەفەریقای باشور بۆ هەموو وڵاتان راستە، لەبەر ئەوەی دەوترێت  ((هەرگیز وڵاتێكی باش نابینیت، پەروەردەیەكی خراپی هەبێت، بە پێچەوانەكەش راستە واتە وڵاتێكی خراپ نابینیت پەروەردەیەكی باشی هەبێت))، كەواتە كۆمەلگەیەكی باش و پێشكەوتو وابەستەی پرۆسەیەكی پەروەردەیی باشە، بۆ ئەوەیە هەمیشە وڵاتە خواپێداوەكان خەریكی ئەوەن پەروەردەكانیان پڕ زانست و مەعریفەت بێت، بۆ ئەو مەبەستە ئیمكانیاتی ماددی و مەعنەوی زۆری بۆ تەرخان دەكەن، نەك هەر ئەوە بەردەوام توێژینەوە و لێكۆڵینەوە لەسەر كۆی جومگەكان دەكەن  بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پیادە بكرێت، ئەگەر ئەو بایەخ پێدانە بۆ ئەو وڵاتانە پێویست بێت، بێگومان بۆ هەرێمی كوردستان زۆر پێویستیترە، چونكە لە رابردوودا كۆمەڵێك كێشەی گەورە لەنێو  هەناوی پرۆسەی پەروەردە و ئامانجەكانی، پرۆگرامەكان، خوێندنی پیشەیی كە بنەكە و بنەوای پێگەیاندنی دەستی كاری كارامایە، هەروەها بوارەكانی ژینگە ، كەشوهەوا و بوارەكانیتری ژیان هەبووە.

ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەدی كراوە، ئەو بایەخ پێدانە نەبووە، من ناڵێم ئەوە بۆ تێكدانی پەروەردە و دواجار تێكدانی كۆمەلگە بووە، كت و مت وەكو ئەو دیواربەندی لەسەر زانكۆیەك لە باشوری ئەفەریقا نوسراوە، بەڵام گوێ‌ نەدان یان فەراهەم نەكردنی پێداویستیە بنەڕەتیەكانی پرۆسەی پەروەردە خۆی لەخۆیدا ئەگەرێكی زۆر نەخوازراوە، ئەگەر واش نەبێت وا دەخوێندرێتەوە، ناكرێت لەساڵی (2014-2015)، بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی پەروەردە لە پاڵیەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاش نەبێت، كە بودجە نەبێت ناتوانرێت: -


1- بیناو باڵەخانە دروست بكرێت، هەر بە شێوەیەكی ئاسایی ساڵانە زیاتر لە 130.000هەزار قوتابی تازە دێنە ناوەندەكانی خوێندن، ئەگەر ئەو ساڵانە تا ئەم ساڵ هەژمار بكرێت دەكاتە نزیكەی 650.000 هەزارقوتابی، راستە بەشێكی لە پۆلی شەشەكان دەپەڕنەوە بۆ ناوەندی و دواناوەندی، ئەو ژمارەیە پێویستی بە 1625٠ هۆڵی خوێندن هەیە، دەكاتە (900) قوتابخانەی (18) پۆلی، راستە هەوڵ هەبووە، بەڵام ئەو هەوڵانە بەرامبەر بەو ژمارەیە بەراورد ناكرێت .


2- لە ساڵی (2014-2015) یەك پلەی دامەزراندن نەبووە، وەزارەتی پەروەردە وەك هەر دامەزراوەیەكیتر نیە پێویستیەكانی دیاریكراو بێت، جگە لەوەش ساڵانە ژمارەیەكی زۆر خانەنشین دەبن هەروەها ژمارەیەكیتر مۆڵەتی بێموچە وەردەگرن لە پاڵ ئەوانەش ژمارەیەكیتری بەرچاو مۆڵەتی درێژخایەن وەردەگرن مۆڵەتی خوێندنیش هەموو ساڵێك هەر هەیە، هەموو ئەوانە كۆ بكەینەوە ژمارەیەك دەردەچێت كە كاریگەری زۆرنێگەتفی لەسەر میلاك دەبێت، راستە نا هەوسەنگیەكیش لە میلاكی ناوەندەكانی خوێندن هەیە، من باوەڕم وایە ئەوە چارەسەری دۆخەكە ناكات و ئەو هاوسەنگەیەش ناكرێت لەبەر كۆمەڵێك هۆكار كە مەعروفن و خوردكردنەوەی ناوێت .


3- بەهۆی دانەمەزراندنەوە زۆربەی ناوەندەكانی خوێندن، بێ بەردەست و كارگوزار ماونەتەوە ئەوەی هەشە زۆربەیان تەمەنیان لە سەروی (60) ساڵیەوە بە واتای ناتوانن خزمەت بەناوەندەكانی خوێندن بكەن، هێشتا كۆمەڵگەكەی ئێمەش رانەهاتون خزمەتی خۆیان بكەن، یان منداڵەكانی خۆیان فێر كردبێت كە پاكوخاوێنی هۆڵ و پۆڵەكانی خۆیان رابگرن، بە پێچەوانە  ئەوەیان فێركردوون كە نابێت  وەكو بەردەست كار بە منداڵەكانیان بكرێت لە كاتێكدا پاكوخاوێنی بەرپرسیاریەتی هەموو كەسێكە لە باوەڕبوونەوە سەرچاوەی گرتوە.


4- بەپێی ئامارەكانی یونسێف كە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە،  لە هەر سێ ناوەندی خوێندن یەكێكیان پێویستی بە نۆژەنكردنەوەیە، واتە دەست بەهەموو هەیكەلی دابهێنرێتەوە و بەرهەڤ بكرێت بۆ خوێندن، جێگەی داخە بەشێكی زۆر لەناوەندەكانی خوێندن هەر ئەوەتا بەكەڵكی خوێندن دێن و باشترە لەوەی هەر نەبێت، دەنا هیچ بنەمایەكی جوان و سەرنج راكێشانی قوتابیان و خوێندكارانی تێدانیە.


5- زۆربەی ناوەندەكانی خوێندن ئەو جومگانەی تێدانیە كە چالاكی منداڵ باشتر  و هزریان پاراوتر دەكات، وەك باخچە، گۆرەپانی وەرزش، هۆڵی هونەری كاری دەستی، تاقیگە و كتێبخانە، بۆیە قوتابی خوێندكار هەست ناكەن لە قوتابخانەن بەلكو لەشێوە بەندیخانەیەكن .


ئەوەی بەلای من جێگەی سەرسوڕمانە هەر ئەوەشە هەندێك جار دەمانخاتە خانەی گومانەوە، لە كاتێكدا پەروەردە بنەمای هەر دوو دیوی كۆمەڵگەیە ئەگەر باش بێت رەنگدانەوەی باش دەبێت ئەگەر خراپیش بوو ئەوە وەڵامەكەی لەلای بەرپرسەكانە، ئینجا ئەو خەمساردیە هەست پێ دەكەین بەرامبەر بەو پێداویستیانە و گەلێكیتر كە نەمان نوسیوە، لە كۆتاییدا هەر ئەوەندە مایە بلێین ئەمە حاڵی پەروەردە بێت حاڵی گشتی وداهاتو لەوە باشتر نابێت.

PUKmedia  عەبدولواحید محەمەد

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • خؤثيشاندان لةلوبنان

  • image04
  • محه‌مه‌دی 13 ساڵان یه‌كێك له‌ بریندارانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ رۆژئاوا

  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد


                                           

دانیمارك.. پرسه‌ بۆ شه‌هید هفرین و هاوڕێكانی دانرا


به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌كوردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی و دانیمارك، پرس...


  پۆلیسی ئەڵمانیا مەترسی لەپێكدادانی تورك و كورد هەیە
  كوردانی ئوسترالیا پشتیوانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر