riklam

حاكم قادر: یەكێتی ئامادەی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە

ی.ن.ک‌‌ 06:48 PM - 2019-10-02
.

.

بەمەبەستی لەنزیكەوە بەئاگابوون لەهەنگاوەكانی بەرەپێشبردنی ئاستی سەربازی یەكەكانی هێزەكانی حەفتاوچۆنێتی بەگەڕخستن وبرەودان بەخولەكانی ڕاهێنان بەرزكردنەوەی تواناكانی پێشمەرگە ،  سەر لەبەیانی ئەمڕۆ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمان كوردستان ، لەگەڵ شێخ جەعفەرشێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەند یەكەیەكی هێزەكانی حەفتایان بەسەركردەوە ، سەرەتا سەردانی (مستەفاچاوڕەش) سەرپەرشتیاری هێزەكانی حەفتایانكردو پاشان پێكەوە یەكەكانی هێزی ژنان وهێزی كۆماندۆی ئاڵتوونی وفەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دوو ولیوای كۆماندۆیان كرد.

لەمیانی دوو كۆبوونەوەیدا لە هەردوو فەرماندەیی ئاڵتونی وهێزەكانی پشتیوانی دوو ، حاكم قادر، بەجیا ستایشی ڕۆڵی جوامێری وقارمانانەی هێزی پیشمەرگەی لەسەرجەم قۆناغەكانی خەباتدا بەرز نرخاندو تیایدا ئاماژەی بەو سەركەوتنانەكرد كەبەسەر دوژمنانی گەلەكەماندا بەدەستهاتوون و وتی؛ ئەم هێزی پیشمەرگەیەی كەئێستا دۆست ونەیارحسابی بۆدەكەن ولەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بۆتە هێزێكی دژەتیرۆرو لەبەرامبەر دڕەندەترین هێزی دژبە مرۆڤایەتی دا كەجەنگێكی درێژخایەنەو هێشتا بەكۆتا نەهاتووە ، بەخوێنی ئاڵو گەشی شەهیدە قارەمانەكانی وئازایەتی ونەبەردی هێزی پێشمەرگە وفەرماندە بوێرو چەلەنگەكانی گەورەترین سەركەوتنیان بۆ گەلی كوردو دنیا تۆماركرد.

لەبەشێكی تری ووتەكانیداو لەسەر پرسی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند؛ بەیەكڕیزی ویەك هەڵوێستی و یەك دەنگی ، بەیەكگرتوویی بەتایبەت بۆ یەك هێزی ، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی یەك خستنی هێزەكانە لەسەر بنەمای هاوسەنگی وداپەروەری و یەكێتی ئامادەی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە ، لەسەر بنەمای هاوسەنگی ویەكسانی بەپێی بنەمای رێكەوتنە سیاسی‌و كارگێڕییەكان، كە ئەمە زامنی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیە‌و دەبێت لەسەرجەم ناوچەو سنوورەكاندا بەشێوەیەكی یەكسان بایەخیان پێبدرێ‌ وگرنگی تەواو بەهێزەكانی پێشمەرگە لە ڕووی ماف ولۆجستی وبەدابینكردنی پێداویستی یە سەربازییەكان پاڵپشتی وهاوكاری بكرێن.

لەكۆتایی سەردانەكەیدا سوپاسی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی گەیاندە یەیەكەی فەرماندەی پێشمەرگەوكان و  دەستخۆشی وسوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی ڕاهێنەران و شارەزایانی هاوپەیمانانكرد ، كەماندونەناسانە لەبەڕێوەبردنی خولەكانیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی سەربازی پێشمەرگە بێ درێغی بەردەوامن.

PUKmedia شوان كەریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket