riklam

بازاڕی هەنگوین و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ

ریپۆرتاژ‌ 06:42 PM - 2019-10-02
.

.

ئەو كاتانەی دەچیتە بازاڕ ،هەر دەبێت بەلای بازاڕی بەناوبانگی هەنگوین فرۆشەكان لە سلێمانی تێپەڕ بیت، ئەوگەشتیارو سەردانی كەرانەی لەشارەكانی دیكەوە دێنە سلێمانی، وەك میوان یان كڕیار بەلای ئەم بازاڕەدا تێپەڕ دەبن،دەبێت تامێكی بەچێژی خواردنی هەنگوینی سروشتی بەناوبانگی ئەم بازاڕە بكەن، كە لەسەر ئاستی عیراق یەكەمە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە كە هێنانی هەنگوین لە دەرەوەی هەرێم قەدەغە بكرێت،بەهۆی  دابینبوونی بەرهەمی ناوخۆ، ئەم بڕیارەی حكومەتی هەرێم لەچوارچێوەی ئەو داواكارییە بوو كە هەنگوانانی كوردستان پێشكەشی حكومەتیان كردبوو،داوا دەكەن هێنانی هەنگوین لەدەرەوەی هەرێم قەدەغە بكرێت، هەنگوانان بتوانن بەرهەمەكانیان لەبازاڕەكانی ناوخۆ دەرەوەی هەرێم ساغ بكەنەوە.

بڕیارەكە كاردانەوەی لەبازاڕی هەنگوین فرۆشان دروست كرد، بەجۆرێك هەندێكیان ناڕازین لە بڕیارەكە، هەندێكی تریشیان لایەنگر، هەنگوانی بەناوبانگ كاكە حەمە، ئەندامی كۆمەڵەی هەنگوانانی كوردستان، دەڵێت: بڕیارەكە بەپەلە دراوەو  توێژینەوەی لەسەر نەكراوە، پێویست بوو پلانی پێش وەختە هەبێت،چونكە بەرهەمی ناوخۆ تەنانەت بەشی شارێكی هەرێمیش ناكات،ئیدی چۆن بڕیاری وا سوودی دەبێت؟ نرخەكان زۆر بەرز دەبنەوە،بەڕادەیەك یەك كیلۆگرام هەنگوینی سروشتی دەگاتە 100 هەزاردینار، لەبەرئەوەی هەنگوینی سروشتی ساغ لەبازاڕدا كەمە، هەنگوینی ساختە بەنرخێكی هەرزان دەخرێتە بازاڕەوە، كەجێ‌ بە هەنگوینە سروشتیەكە لەق دەكات،ئەمەش كاریگەری لەسەر هەنگوینی ڕاستەقینە دروست دەكات. كاكە حەمە درێژە بەوتەكانی دەدات و دەڵێت: دەخوازم بڕیارەكە توێژینەوەیەكی نوێی لەسەر بكرێت و واقیعی بازاڕ بەهەند وەربگیرێت، ناوەڕۆكەكەی زۆر باشە، چونكە لە بازاڕەكانی كوردوستان بەرهەمی هەنگوین بەو ڕادەیە نیە تاوەكو بەشی ناوخۆ بكات و ڕەوانەی دەرەوەیش بكرێت.

پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی ئەركێكی نیشتمانیە، ئەمە وتەی خاوەنی فرۆشیاری هەنگوینی قەندیلە بەناوی ڕێبین كە دەڵێت: پێشوازی لەم بڕیارە نوێیە دەكەم، هەموو بڕیارێك لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، پێویستەهەموان هاوكار بین بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییمان، ئەمە هاندەرێكە بۆئەوەی هەنگوانان پرۆژەكانیان لەبواری بەرهەم هێنانی هەنگوین پەرەپێ‌ بدەن و بگاتە ئاستی خواستراو.

گەشتیارێكی بەغدایی بەناوی ئەبو عومەر  كە بۆ كڕینی هەنگوین هاتبوە بازاڕ،دەڵێت:پێشوازی لەبڕیارەكەی حكومەتی هەرێم دەكەم، بڕیارەكە لەبەرژەوەندی بەرهەم هێنەرانی هەنگوینە، هیواداریشم بڕیارەكە تێكڕای بەروبومە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان بگرێتەوە، پێویستیشە حكومەت پاڵپشتی كەرتی بەرهەمهێنانی خواردەمەنی بكات بەتایبەتی هەنگوین كە پەسندترین خواردنی مرۆڤە.

PUKmedia  و/ عومەر رەشید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket