riklam

سەڵاح كوێخا:خه‌ڵكی كه‌ركوك لەخۆمان جیاناكەینەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:30 PM - 2019-10-02
.

.

 ئه‌مڕۆ2-10-2019 ئه‌ڵماس فازیڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد، له‌دیداریكدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا .

ئه‌ڵماس فازیڵ سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت له‌پرسی خزمه‌تكردنی كه‌ركوك وكه‌ركوكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره‌كان و میوانانی كه‌ركوك و خورماتوودا.

لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وێرای به‌خێرهاتن ڕایگه‌یاند ئیداره‌ی گه‌رمیان ماڵی هه‌ر هاونیشتیمانییه‌كی كوردستانه‌، خه‌ڵكی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان وه‌كو گه‌رمیان په‌وه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ شاروشارۆچكه‌كانی سنوره‌كه‌مان دا هه‌یه‌ و له‌خۆمانیان جیاناكه‌ینه‌وه‌.

PUKmedia  خۆشناو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket