ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆچی ؟!
بیروڕا 01:56 PM - 2019-10-02.
سه‌رۆك مامجه‌لالی مه‌زن به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی عیراقیشی پێ بسپێردرێت ، ھه‌ر كه‌سایه‌تیی و كارێزمایه‌كی ناسراو بوه و پێگه‌یه‌كی سه‌نگینی ھه‌بوه له ئاستی عێراقیی و ئیقلیمیی و جیھانیشدا .ئه‌م رابه‌ره مه‌زنه له كۆنه‌وه و له سه‌ره‌تای ھاتنه ناو كۆڕی خه‌بات ھه‌ر به مامجه‌لال ناوبانگی ده‌ركردبو.وه‌ك جه‌نابیشیان له گفتوگۆیه‌كی رادیۆیدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی له ساڵی ٢٠٠٢ دا فه‌رموی ئه‌و نازناوی مامجه‌لاله ھه‌ر له مناڵییه‌وه پێی به‌خشراوه كه خۆی چیرۆكه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه . له سه‌ره‌تای چونه ریزه‌كانی (پ د ك ) یشه‌وه ھه‌ر به مامجه‌لال بانگ ئه‌كرا و ناسراو بو (كێ بو ھات بۆ سلێمانی ...مامجه‌لال تاڵه‌بانی ، كێ یه وه‌فدی بارزانی ...مامجه‌لال تاڵه‌بانی ،چایه‌كم خوارد به داخه‌وه ..مامجه‌لال وا به شاخه‌وه ) ئه‌وه ھه‌ندێك له دروشمه‌كانی ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی رابردو بون كه له رێ پێوان و بۆنه شاد‌و جه‌ماوه‌رییه‌كان ئه‌وترانه‌وه،{مه‌به‌ستمان ناوی مامجه‌لاله }.ئیتر مامجه‌لال بوه ئه‌و ناوه كه ئه‌م رابه‌ره مه‌زنه‌ی له جیھانیشدا پێ ئه‌ناسرا ته‌نانه‌ت له كۆڕ و كۆنفرانسه نێو ده‌وڵه‌تیی و جیھانییه‌كانیشدا كه بانگ كراوه بۆپێشكه‌شكردنی وتار و توێژینه‌وه به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان و عێراق و ئۆپۆزیسیۆنی عێراق ،یان ھه‌ر خۆی وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی به ناوبانگ بانگھێشت كراوه بۆ كۆنفرانس و كۆبونه‌وه جیھانییه‌كان ،دوای ناوه گشتییه‌كه‌ی بێژه‌ره‌كه یان (عریف الحفل)ه‌كه،یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كۆنگره‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه بردوه مامجه‌لاله‌كه‌یشی له نێوان كه‌وانه‌یه‌كدا وتوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست بونی ناو و نازناوی مامجه‌لال دوپات ده‌كاته‌وه به‌و رابه‌ره مه‌زنه‌وه و بوه‌ته‌ناوێكی لێكدراو .ئه‌و كاته‌ی كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی عێراق ھاته به‌رده‌رگای ئه‌م رابه‌ره دیموكراتخواز و پێشكه‌وتن خواز و خۆنه‌ویسته شه‌ره‌فی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی پێ سپێردرا ئیتر نازناوی سه‌رۆكیشی ھاته پاڵ كه بوه سه‌رۆك مامجه‌لال.(جاك سترۆ) وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له پرێس كۆنفرانسێكی ھاوبه‌شدا كه ناوی به‌ڕێزیانی ھێنا به سه‌رۆك مامجه‌لالی ناوبرد ،خۆشم له‌دو كۆنفرانسی سۆشیالیست ئینته‌ر ناسیۆنال له( پاریس و ئه‌سینا) كه وه‌ك تیمی رۆژنامه‌یی له‌گه‌ڵ جه‌نابیاندا بوم كاتێك بانگھێشت ئه‌كرا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆنگره‌كه و پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی و به‌رێوه‌بردنی كۆنگره‌كه وه‌ك جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، به سه‌رۆك مامجه‌لال ناوی ئه‌ھێنرا .
وا بزانم دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵی كوردسات ، ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان ،رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ،ڕلإنێات المركزی ،پیوكه‌ی میدیا دواتریش له كه‌ركوك تیڤی و بادینان سات چه‌سپا ،له دوای ره‌وان شاد دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، یه‌كه‌م سه‌ركرده‌و رابه‌ری سیاسیی كه‌ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لالی به‌كارھێنا به زمانی كوردیی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بو ،كه زۆر له جێگه‌ی خۆیدا بو زۆر ژیرانه و به ئاگاییه‌وه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارھێنا سه‌ركرده‌ی ھێزه سیاسییه‌كانی تر و عه‌ره‌بییه‌كان كردیانه نه‌ریت ، دواتریش راگه‌یاندنی پ د ك به‌و جۆره ناوی ئه‌ھێنا ،لام وابێت تائێستاش كوردستان تی ڤی ھه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌یه . راسته له زۆر كه‌ناڵی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ناوی به‌ڕێزیان به‌سه‌رۆك جلال تاڵه‌بانی ناو ده‌به‌ن به‌ڵام له ئاخاوتنه‌كانیادا ناتوانن خۆیان له( مامجه‌لال) ه‌كه دور بخه‌نه‌وه ھه‌مو عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانی تریش كه باسی به‌ڕێزیان ئه‌كه‌ن مامجه‌لاله‌كه‌ی له‌كه‌وانه‌یه‌كدا دوباره ئه‌كه‌نه‌وه .
ره‌نگه ھه‌ندێك بڵێن مامی گه‌وره تا ٢٠١٤ سه‌رۆك كۆمار بوه ،ئیدی بۆچی ھه‌ر به سه‌رۆك ناو بھێنرێت؟! .
به‌ڵێ مامی خۆمان پێشتر سكرتێری گشتیی (ی.ن .ك) بوه بۆیه ھه‌ر به ھه‌ڤاڵ مامجه‌لال ناوی ئه‌ھات ، به‌ڵام دواتر كه بوه سه‌رۆك ئیتر ئه‌وه وه‌ك شایسته‌یه‌كی پرۆتۆكۆلیی و دیپلۆماتیك ناسنامه‌یه‌كه و دوای كۆتایی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی بۆ ھه‌تایه ئه‌مێنێته‌وه (سه‌رۆك جۆرج واشنتن ،سه‌رۆك كه‌نه‌دی ،سه‌رۆك ماوسیتۆنگ،سه‌رۆك كلینتن )ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی كه سه‌رۆكی پارتێك بن دوای ته‌واوبونی ماوه‌كه‌شیان ناوی سه‌رۆكه‌كه ھه‌ر ئه‌مێنێت .بۆیه ره‌وای ھه‌ق نییه ئه‌و مافه له سه‌رۆك مامجه‌لال بسه‌نرێته‌وه ،وه‌ك ھه‌ندێك كه‌ناڵی میدیا ته‌نانه‌ت سێبه‌ره‌كانی ی ن ك و ئه‌وانه‌ی پاره‌داركردنیان له‌لایه‌ن لێپرسراوانی ی. ن .ك ه‌وه‌یه له‌دوای كۆتای ھاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی نه‌ك ھه‌ر (مامجه‌لال)ه‌كه به‌ڵكو سه‌رۆكه‌كه‌شیان لێكردۆته‌وه .تا ئێستاش له میسر ھه‌ر ئه‌نوسرێت (الملك فاروق الرئیس جمال عبدالناێر ،الرئیس السادات ....)له وڵاتانی تری جیھانیشدا به ھه‌مان شێوه . كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی لای خۆمان،به ھۆی نه‌شاره‌زاییه یان به ئه‌نقه‌سته خه‌ریكه (سه‌رۆك)ه‌كه و (مامجه‌لال)ه‌كه‌ش ئه‌سڕنه‌وه .ساڵی ٢٠٠٥ له ھاوینه ھه‌واری دوكان ھونه‌رمه‌ندی ناسراو كاك مسته‌فا ئه‌حمه‌د (ته‌مه‌نی درێژ بێت )عه‌رزی سه‌رۆك مامجه‌لالی كرد "قوربان به‌چی بانگی جه‌نابت بكه‌ین سه‌یدره‌ئیس فه‌خامه‌ت سه‌رۆك مامجه‌لال "..به‌ڕێزیان فه‌رموی:" هه‌رچی ئه‌ڵێن , مامجه‌لاله‌كه‌تان له‌بیر نه‌چێت ". كه‌واته به پێویست ئه‌زانرێت ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال وه‌ك خۆی بمێنێت كه مافێكی به‌ڕێزیانه ھه‌م وه‌ك ناوی سه‌رۆك له‌روی پرۆتۆكۆلییه‌كه‌وه ھه‌م ناوی مامجه‌لاله‌كه وه‌ك ئه‌و ناوه سیاسیی و جه‌ماوه‌ریی و جیھانییه‌ی كه پێی ناسراوه ،بۆچی سه‌رۆك و پادشا و گه‌وره لێپرسراوه‌كانی جیھان به گرنگییه‌وه به ناوی مامجه‌لاله‌كه باسی ئه‌و زاته بكه‌ن، كه‌چی لای خۆمان ھه‌م سه‌رۆكه‌كه‌ی لێ بكرێته‌وه ھه‌م ئه‌و ناوه‌ی كه له دێرین زه‌مانه‌وه پێی ناسراوه . به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر وانه‌كرێت ئه‌وا زوڵمێكی تریش ئه‌خرێته سه‌ر ئه‌و زوڵمانه‌ی كه له‌م زاته مه‌زنه ئه‌كرێت,وه‌ك چۆن وه‌كو سه‌رۆك كۆمارێك مه‌راسیمێكی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ رێك نه‌خرا له‌كاتی به‌ڕێكردنی نه‌عشی پیرۆزی بۆ زێدی خۆی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م رۆژانه‌دا له پاریسی پایته‌خت بۆ سه‌رۆك شیراك به‌ڕێوه‌چوو .
به‌رزان عوسمان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24