riklam

عیراق ئاماری هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی مانگی ئه‌یلولی بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری 06:09 PM - 2019-10-01
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری سه‌ره‌تایی هه‌نارده‌‌و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی ئه‌یلول بڵاوكرده‌وه‌‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له‌و مانگه‌دا 107 ملیۆن‌و 276 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌‌و كۆی داهاته‌كه‌شی 6 ملیار‌و 345 ملیۆن دۆلار بووه‌.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ، له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا 103 ملیۆن‌و 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشووری عیراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌، له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه‌ 3 ملیۆن‌و 166 هه‌زار به‌رمیل‌و له‌ كێڵگه‌ی گه‌یاره‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی 878 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 221 هه‌زار‌و 977 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تێكڕای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ رۆژێكدا 3 ملیۆن‌و 576 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، له‌و بڕه‌ش 3 ملیۆن‌و 434 هه‌زار به‌رمیلی له‌ به‌نده‌ره‌كانی باشوور‌و 106 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ هه‌نارده‌كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ كێڵگه‌ی گه‌یاره‌وه‌ رۆژانه‌ 29 هه‌زار به‌رمیل‌و بۆ ئوردنیش 7 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه‌، له‌مانگی ئه‌یلولدا تێكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 59 دۆلار‌و 149 سه‌نت فرۆشراوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket