riklam

موهیم چییە؟

بابەتی گۆڕاو 02:59 PM - 2019-10-01
.

.

موهیم چییە؟

+ موهیم وەعدێكی راستە كە هەرێم نیەتی
(وەزیری نەوتی عێراق)

+ موهیم خەوێكی خۆشە كە ئەو موەلیدە قۆڕە لێ‌ی تێك داوین
(ئەنجومەنی گەڕەكی تووی مەلیك)

+ موهیم مەعاشە كە ئەوەی ئێمە بەشی حەفتەیەك ناكات
(كارمەندێك)

+ موهیم مایەسیرییەكەیە كە دكتۆر ئەڵێ‌ نیتە بەس وەرە لە ئەهلی بۆت عەمەلیات بكەم
(نەخۆشێك)

+ موهیم خەباتی چینایەتییە كە ئێمە تەركمان كردووە
(شیوعییەك)

+ موهیم موعارەزەیە كە لە سایەی خواوە نیمانە
(پارتییەك)

+ موهیم ستراتیجە كە ئێمە كردوومانە بەساقەی تەكتیك
(یەكێتییەك)

+ موهیم دڵی شیرین خۆیەتی كە ئەویش بە پارە و ئاڵتوون رازی ئەكرێ‌
(فەرهادێك)

+ موهیم دكتۆرایە كە لە كوردستان بە چەقەنەیەك وەری ئەگریت
(بەكالۆریۆسێكی كۆن)

+ موهیم خاڵە سنوورییەكانە كە داومانەتە دەست خوا
(كاربەدەستێكی وەزارەتی ناوخۆ)

+ موهیم كارەساتەكانی زەمانی بەعسە كە بەداخەوە هیچیمان بیر نەماوە
(كوردێك)

+ موهیم سنگ و سمتێتی كە ئەوانیش سلیكۆنن
(خەسوویەك)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket