سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌و رابه‌ره‌ی كه جێگه‌ی پڕناكرێته‌وه
ی.ن.ک 12:55 PM - 2019-10-01.
دووساڵ تێپه‌ڕئه‌بێت به‌سه‌ر ماڵئاوایی رابه‌ر و مامۆستا و هه‌ڤاڵی زێده خۆشه‌ویستم مام جه‌لال دا له‌گه‌ڵ نه‌ویكردنی سه‌ری ته‌عزیم بۆ گیانی هه‌میشه زیندوی ئه‌م رۆڵه هه‌ڵكه‌وتوه دانا و ژیره‌ی گه‌له‌كه‌مان و ده‌ربڕینی پرسه‌و ماته‌مینیی بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان به هه‌مو پێكهاته‌كانیانه‌وه و بۆ ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی ی ن ك و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ,ده‌مه‌وێت دوپاتی بكه‌مه‌وه كه سه‌رۆك مامجه‌لال له ده‌ست هه‌مو دیموكراتخواز وپێشكه‌وتنخواز وئازادیخوازێك چو كه له نزیكه‌وه ناسیبێتیان له هه‌ر جێیه‌ك بن و سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه وپێكهاته‌یه‌ك بن . له‌م بۆنه پڕماته‌مینیه‌دا كه هه‌موان به‌دڵێكی پڕ له حوزن ته‌نگییه‌وه به ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كاندا ده‌چنه‌وه ,هه‌ریه‌كێك یادگاریی و وێستگه‌یه‌كی ئه‌م زاته‌ی دێته‌وه یاد كه هه‌موی سه‌روه‌ریی و گه‌وره‌یی تێكۆشانی دوپات ئه‌كه‌نه‌وه , بۆ خۆیشم وه‌ك هه‌ڤاڵێكی نزیك و هاوخه‌باتێكی ده‌یان ساڵه‌ی , چه‌ندین وێستگه‌ی گرنگی خه‌بات و هه‌ڵوێستی كه‌م وێنه‌ی ئه‌م رابه‌ره مه‌زنه‌م دێته‌وه یاد هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تیمان تا پێكه‌وه كاركردنمان له دامه‌زراندنی ی ن ك له ساڵی 1975ه‌وه تا كۆتایی.تێكۆشان و خه‌باته سه‌رو شه‌ست ساڵه‌ییه‌كه‌ی تا گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی و له‌سه‌رنانی تاجی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌ی و مێژوه دورودرێژه‌كه‌ی له خه‌باتی نه‌پساوه و كۆڵنه‌دان, شایه‌تێكی گه‌وره و زیندون بۆ مامجه‌لال بۆیه هه‌ر ته‌نیا ژیان نامه و بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌سن بۆ ناسینی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م رابه‌ر و سه‌ركرده مه‌زنه كه مرۆڤایه‌تیش شانازیی پێوه ئه‌كات .له‌م یاده دا نامه‌وێت سه‌رۆك مامجه‌لال بناسێنم چونكه گه‌نجینه‌و میراتێكی له دوایی نه‌هاتوی ئه‌به‌دیی وای بۆ گه‌له‌كه‌ی و تێكۆشه‌ران و هه‌ڤاڵه‌كانی به‌جێهێشتوه كه لای هه‌موان رون و ئاشكرایه. سه‌رۆك مامجه‌لال رابه‌رێك بو كه‌چونه ناو جه‌ماوه‌ر و لێته‌گه‌یشتن له خواست و داواكانیان و پشت به‌ستن به‌و جه‌ماوه‌ره بۆ سه‌رخستنی خه‌باتی زۆر به‌لاوه گرنگ بو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕوایه‌كی به‌هێزی به‌م نه‌ریته‌ی تێكۆشان هه‌بو ,سه‌ره‌نجامیش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سهێنا ,بۆیه پێویسته هه‌ڤاڵ و هاورێبازه‌كانی ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی تێكۆشانمان هه‌میشه له یاد بێت وفه‌رامۆشی نه‌كه‌ین .وه‌فاداریی یه‌كێكی تره له خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌رۆك مامجه‌لال كه هه‌رگیز چاكه‌دانه‌وه و پێزانینی چاكه و هاوكاریی له‌یاد نه‌كردوه چ له ئاستی كه‌س یان هێز وگروپی سیاسیی یاخود ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رین فراوان و هه‌مه لایه‌نه‌ی پێكهێنابو بۆ خێر و خۆشیی گه‌له‌كه‌مان هه‌ر ئه‌و وه‌فادارییه‌ش بو كه ی ن ك له هه‌مو ئاسته‌كانی كه ئاماژه‌یان بۆ كرا پشتیوانیی و داكۆكییكارێكی بێ وێنه‌ی هه‌یه . پێویسته هه‌موان سود له نه‌ریت و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك مامجه‌لال وه‌ربگرین بۆ گه‌شه كردن و پێشكه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتییه‌كه‌شمان. راسته ئێستا مامجه‌لال له ناوماندا نییه‌به‌ڵام فیكر و ئه‌دگار و راسپارده‌كانی بۆ هه‌موان نه‌خشه‌یه‌كی رێگای گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م زیندویه‌تیی مامجه‌لال به‌رده‌وام بێت ,هه‌م یه‌كێتیی ریزه‌كانمان و یه‌كێتییه‌كه‌ی مام زیاتر به‌هێز و تۆكمه بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و هه‌رئه‌و ی ن ك ه بێت كه پێگه‌كه‌ی له ئاستی كوردستانیی ,عێراقیی و ناوچه‌یی بگره جیهانییش جێ متمانه‌و سه‌نگینه ,
دكتۆر فواد معسوم
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و سه‌روك كۆماری پێشوی عیراق
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24