هۆشداریی له مه‌ترسییه‌ك
ئابوری 12:40 AM - 2019-10-01.
یه‌كێك له‌جۆره‌كانی چاكسازیی ئابووریی و هاندان و هێنانی سه‌رمایه‌داران بۆ وه‌به‌رهێنان له ولاَتدا كه مه‌به‌ست لێی بوژانه‌وه و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووریی بێت , بریتیه له سێكته‌ری خانوبه‌ره‌و و فرۆشتنی خان‌و و شوقه به كه‌سانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێیه‌وه عومله‌ی سه‌عبه و پاره‌ی ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆ رابكێشرێ, نمونه‌ش بۆ ئه‌و سێكته‌ره زۆرن و توركیاش نزیكترین سنوره له خۆمانه‌وه كه كارده‌كه‌ن بۆ فرۆشتنی خانووبه كه‌سانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی بانكیی خۆیان به‌هێز بكه‌ن, به‌لاَم له توركیادا ئه‌و هه‌نگاوه زۆر به دیقه‌ت ده‌ستی بۆ بردراوه و چه‌ند مه‌رج و رێنمایی بۆ فرۆشتنی خانوو به‌كه‌سانی بیانی دانراوه, گرنگرینیان فرۆشتنه‌كه كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه كه سبه‌ی رۆژ هیچ جۆره كێشه‌و سه‌رئێشه‌یه‌كیان بۆ دروست نه‌كات, چونكه كریاره‌كان به‌جۆرێك دیاریكراون ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دار نه‌بن , نه‌توانن داواكاریی كرینی خانوو بكه‌ن ئه‌ویش له‌وه‌دایه هه‌ر بیانییه‌ك داوای كرینی خانوو له توركیا بكات پێویسته نرخی خانووه‌كه له ملیۆنێ دۆلار كه‌متر نه‌بێ, بێگومان كه‌سێكیش كه خاوه‌نی برَه پاره‌ی ملیۆنان بێ هه‌ڵبه‌ته كه‌مترین كێشه بۆ ولاَتی خانه‌خوێ دروست ده‌كات چ له رووی ئابووریی چ له رووی كۆمه‌لاَتیی چ له رووی سیاسیشه‌وه.
لای ئێمه و له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت به لێشاو هاولاَتی عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌كی زۆر عه‌شوائیی و بێبه‌رنامه رێگای یاساییان بۆ فه‌راهه‌مكراوه و خانوو و شوقه‌و باڵه‌خانه‌و و دوكان و ماركێت ده‌كرن , لێره‌دا نامه‌وێ وه‌ك ره‌گه‌زپه‌رست و عونسوریی ده‌ربكه‌وم چونكه جگه له‌مرۆڤی نه‌خۆش , مرۆڤی ئاسایی ناتوانێ ره‌گه‌زپه‌رست بێ , به‌لاَم ئه‌مه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی هاتنی هاولاَتی عه‌ره‌ب به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كیی فه‌رامۆش بكه‌ین , به‌ڵكو پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسایه‌ك فرۆشتنی خانووبه‌ره به كسانی بیانیی و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رێكبخات و مه‌رج و رێنمایی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات, ئه‌گه‌ر ئه‌و كار به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا برِوا ئه‌وا له‌ماوه‌ی ( 10 بۆ 15 ) ساڵی دیكه ژماره‌ی عه‌ره‌ب به‌رێژه‌یی له‌گه‌ڵ كورد له هه‌رێمدا چه‌ند و چۆن ده‌بێ ؟ ناكرێ هه‌ر وا به‌ئاسانیی كه‌سێك خانووه‌ی له باشوور و ناوه‌راست بفرۆشێت و به‌و پاره‌یه و به‌كه‌متریش بتوانێت خانوو له هه‌رێمدا بكرێ , چونكه ئه‌مرۆ هه‌رێمی كوردستان له زۆر رووه‌وه له ناوه‌راست و باشور گونجاوتره بۆ هاولاَتیان عیراق چ له رووی ئه‌منیی و چ له رووی خزمه‌تگوزاریی و چ له ئابووریه‌وه كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و كرین و فرشتن به یاسایه‌كی گونجاو دیاری نه‌كرێ, با هه‌رێمی كوردستنانیش به‌شێك بێ له عیراق به‌لاَم سبه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاولاَتییه‌عه‌ره‌به له زۆر روه‌وه خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته كێشه بۆ هه‌رێم , له‌رووی هه‌لی كار و به‌رزبونه‌وه‌ی خانوی كرێ و گرابوونی بازارِ , ئه‌گه‌ر دوورتریش برِوانین ئه‌وا ئه‌گه‌ری مه‌ترسی دیكه‌شی هه‌یه , نمونه‌ی زیندویش بۆ ئه‌و جۆره مه‌ترسیه ولاَتی فه‌ره‌نسا و زۆربه‌ی ئه‌وروپایه , له‌فه‌رنسادا چه‌ندین گه‌ره‌كی گه‌وره ته‌نیا هاولاَتی جه‌زائیر یاخود مه‌غریبی تیاده‌ژی,
ژماره‌ی ئه‌و هاولاَتیانه هه‌ر چه‌ند په‌نابه‌ریشن به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر زۆرن, له هه‌ر یاخیی بونێكیاندا ئه‌و گه‌ره‌كانه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌ستده‌كه‌ن به سوتاندنی ئۆتۆمبێل و باڵه‌خانه .
بۆیه ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر لای خۆمان به بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه فرشتنی خانوو به‌كه‌سانی عه‌ره‌ب بازاری كرین فرۆشتنی خانووی بوژاندۆته‌وه قازانجی هه‌یه , به‌لاَم ناشكرێ فرۆشتنه‌كه به‌هه‌ره‌مه‌كیی بێ و مه‌رج و یاسای بۆ دیار نه‌كرێ و حیساب بۆ زیانه‌كانی نه‌كرێ, چونكه ئێمه هێشتا نه ده‌وڵه‌تین تا ئه‌و مه‌ترسیه‌مان نه‌بێ , نه قه‌واره‌یه‌كیشكین له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا دابپێنراو بیین به‌ڵَكو پێمان ده‌ڵێن به‌شێكن له عیراق , ئه‌گه‌ریش حیسان بۆ ئه‌مه‌ترسییه نه‌كرێ ئه‌وا له 10 ساڵی داهاتوودا به پراكتیی ده‌بین به شیمالی حه‌بیب.
PUKmedia مریوان عه‌لی محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24