riklam

لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئامارێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

ئابوری 12:29 AM - 2019-10-01
.

.

 له‌ ماوه‌ى ته‌نیا مانگێكدا لیژنه‌ى دووى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى سه‌ردانى "222" شوێنى كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامى گه‌رِان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا چه‌ندین شوێن رووبه‌رِووى سزاكراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستخۆشى له‌و وشێنانه‌ كراوه‌ كه‌ پابه‌ندنى جێبه‌جێ كردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردنن , 

به‌پێى راپۆرتى لیژنه‌ى"2" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌ مانگى "9" ئه‌یلولدا لیژنه‌كه‌ "222" شوێنى جیا له‌ سلێمانى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و به‌ووردى به‌دواداچونى بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان كردووه‌ , به‌پێى ئاماره‌كانى لیژنه‌كه‌ له‌و مانگه‌دا "17" شوێن به‌هۆى بونى سه‌رپێچى رووبه‌رِووى سزای دارایى كراوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆى بونى جۆره‌كانى سه‌رپێچى و وه‌ك پێویست پابه‌ندن نه‌بوون "66" شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌  له‌ماوه‌یه‌كى دیارى كراودا پابه‌ندى سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان بن , به‌هۆى جۆرى سه‌رپێچیه‌كیه‌وه‌ شوێنێك له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى داخراوه‌,  له‌ ئامارى لیژنه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ مانگى ئه‌یلولدا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر "39" پارچه‌ جگه‌رى خرابوو "41" قیمه‌ى خرابوو , هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ده‌یان كلیۆ گرام مه‌واد و خواردنى ماوه‌ به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا و دواى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌ , 

لیژنه‌ى "2" یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى و كارى لیژنه‌كه‌ له‌ نێو بازارِ و ماركێت و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌دواداچونه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان و ئامانجى سه‌ره‌كى لیژنه‌كه‌ش پاراستنى لایه‌نى ته‌ندروستى هاولاَتیان و پارێزگرى كردنه‌ له‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى . 

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌گشتى چاوێكى كراوه‌ن بۆ پارێزگارى كردن له‌ ته‌ندروستى هاولاَتیان و رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى 36 لیژنه‌وه‌ چاودێرى وورد و به‌دواداچون بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ژیانى رۆژانه‌ى هاولاَتیان.

 

 PUKmedia راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket