riklam

هەڵەبجە نمونەیەك لەحكومڕانی ژنان

ریپۆرتاژ‌ 11:05 PM - 2019-09-29
.

.

یەكێتی بۆنی بكوژی سێوی حكومەتی بەعس دەگۆڕێت بۆ بۆنی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال و میهرەبانی و تواناكانی ژنان بەسەر ناوچەكەدا دەپرژێنێت، بەجۆرێك زیاتر لە 3 ژن، لەئێستادا چەند دامەزراوەیەكی گرنگی حكومی بەڕێوەدەبەن، سەرەڕای ئەو تەگەرانەی كە بەهەر هۆكارێك هاتووەتە پێشیان سەركەوتوو بوون.

نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجەیە و كوێستان ئەكرەم سەورَكی شارەوانی هەڵەبجەیە، چەند رۆژێكیشە پ .ی .د .مهاباد كامل  وەك سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دانراوە.

سەبارەتی بەتواناكانی ژنان و رۆڵیان لەراپەراندنی ئەركەكانیان لەدامەزراوە حكومییەكاندا، نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بۆ PUKmedia وتی: بێگومان رابردووی هەڵەبجە و باگراوندی پێشووی دەریدەخات هەر لە كۆنەوە گرنگی بە تواناكانی ژنان و بەشداریكردنیان لەكایەكاندا دراوەو ژنان رۆڵی خۆیان بینیوە.

وتیشی: هۆكارێكی دیكە كە زۆر گرنگە ئەوەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گەورەی هەبووە لەوەی، كە ژن بتوانێت رۆڵ ببینێت لەكایەكاندا و دەرگای بۆ كردوونەتەوە، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە و هیوادارین پارێزگاكانی دیكەش هاوشێوەی هەڵەبجە زیاتر ژن لەكایەكانی حكومەتدا بەكاربهێنن.

قایمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، ژنانیش ئەو راستییەیان سەلماندووە كە كارەكانیان بەباشی بەرێدەكەن، بێگومان هەموو پۆستێكیش بەشی خۆی رێگری دێتە بەردەمت بەڵام خۆشبەختانە توانیومان تێیبپەڕێنین و بەدەر لەو 3 پۆستە باڵایەش كە هەیە، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ و دوو دادوەر لەهەڵەبجەدا ژنن.

نوخشە ناسیح وتیشی: پیرۆزبایی لە پ .ی .د .مهاباد كامل  دەكەم كەوەك سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەستبەكار دەبێت و هیوادارم سەركەوتوو بێت لەكارەكانیدا و من وەك قایمقام هەمیشە پشتگیریم لەژنان كردووە. 

111.jpg

 

هەر سەبارەت بە رۆڵی ژنان لەبەڕێوەبردندا كوێستان ئەكرەم تایبەت بە PUKmedia ی وتی: بەخۆشحاڵییەوە لە پارێزگای هەڵەبجە ژنان لەبەڕێوەبردنی كایەكانی حكومەتدا پشكی شێریان بەركەوتووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە  بۆ حزبی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لەناوچەكەدا زۆرترین دەنگەكانی بەدەستهێناوەو بەوپێیەش پشكی زۆرتری بۆ پێدانی پۆستەكان بەردەكەوێت.

وتیشی:  یەكێتی لەبەرنامە و پەیڕە و پرۆگرامی خۆیدا لەهەموو كاتێكدا هەوڵ و رۆڵی ژنی بەپێشەنگ داناوە ئەمەش بەهۆی رۆڵ و پێگە و توانای هەڤاڵی كۆچكردوو (مام جەلال)ەوەیە ،كە هەموو كاتێك پشتگیری تواناكانمانی كردووە و وتوویەتی ماف دەسێنرێت و نابەخشرێت هەربۆیە ژنانیش هەوڵیانداوە لەهەر بوارێكدا بێت تواناكانی خۆیان بەدەستبهێنن.

كوێستان ئەكرەم راشیگەیاند: پێویستە نەك هەر یەكێتی، بەڵكو سەرجەم حزبەكان رۆڵی ژن بەهەند وەربگرن، ئەگەر ژن نەیەتە كایەكانەوە بۆ كاركردن و بەتەنها بەدروشم پشتگیری بكرێن كەواتە وەلانراون،هەروەها دواتر رۆڵی ژنەكە دەیسەلمێنێت كە ئەو ژنە توانای هەیە یاخود، بەبڕوای من شتێك نییە جیاوازی ژن و پیاو دەربخات و هەردوولا مرۆڤن.

وتیشی: لەهەموو كارێكدا رووبەروی گرفت و كێشە دەبێتەوە، خۆشبەختانە ئێمە توانیومانە بەئاسانی ئەو گرفتانە تێبپەڕێنین و توانكانی خۆمان بسەلمێنین.

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، لێرەوە پیرۆزبایی لە پ .ی .د .مهاباد كامل  دەكەم هیوادارم سەركەوتوو بێت و ئێمە وەك ژنان پێویستە پشتگیری یەكتر بكەین و هاوكاری یەكتر بین، داواش لەسەرجەم حزبەكانی تر دەكەم كە هەوڵبدەن زیاتر ژنان بەشداری پێبكەن لەسەرجەم كایەكاندا.

56547.jpg

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی هەڵەبجە، دەبینین پێشتریش ژنان حوكمرانییان كردووە و رۆڵی كاریگەریان لەناوچەكەدا بینیوە، نمونەش (عادیلە خانم)ە كە حاكمی هەڵەبجە و كەرتی ئیداری ناوچەكە بووە، بەپێی گێڕانەوەكانیش لەهەڵەبجەدا مەجلیس هەبووە و ژنان تێیدا ئەندام بوون و راو بۆچوونی خۆیان هەبووە.

ئەو مێژووەش رەنگدانەوەی خۆی لەسەر هەڵەبجە هەیە و تا ئێستاش لە پارێزگاكەدا ژنان توانكانی خۆیان نیشان دەدەن و هەوڵی بەدەستهێنانی مافەكانییان دەدەن.

PUKmedia  ئا/ تاژاو محەمەد 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket