riklam

قایشی تەیارە

بابەتی گۆڕاو 03:26 PM - 2019-09-29
.

.

قایشی تەیارە
× حکومەت لەو کچە عەکسترە کە فەیسبوک دائەنێ هەر بۆ ئەوەی داواکارییەکان دیلیت بکات.
× من و پۆلیس تەواوکەری یەکترین، ئەو مناڵی سواڵکەر ئەگرێ و منیش کەئابە.
× هەرچی جوێنی دانسقەی کاک برایمی حەمەد بەگ هەیە بە سەبەبکاری ئەم وەزعە.
× کوردایەتی وەکو گوڵە بەڕۆژە خواردن وایە کە دەستت پێ کرد بە زەحمەت وازی لێ دێنیت.
× خۆزگەم بەو زەمانەی کە تفم ئەدا لە چاوی خۆم بۆ ئەوەی وابزانن ئەگریم.
× ئەوەندەی هەڤاڵ وانێک دەفتەرە دۆلاری هەیە، مەکتەب رێکخستن ئەوەندە ئەندامی نی یە.
× بەس لەوە تێ ناگەم حیکمەت چی یە بەعزە کەسێک رەقەمی مۆبایلەکەی لەسەر دیواری ئاودەستی مزگەوت ئەنووسێ.
× کورد بەس پێویستی بە نەشتەرگەرێکی مێشکە ئەو خۆشباوەڕییەی بۆ دەربهێنێ.
× خوا میلـلەتێکی تری وەکو ئێمەی دروست نەکردووە، نە لە دەسەڵات رازیین و نە تاقەتیشمان هەیە ببینە موعارەزە.
× بەعزە گۆڵچی یەک ئەگەر لەناو گۆڵدا نەبێ کەمتر گۆڵیان لێ ئەکرێ، عەینەن بەعزە سەرکردایەتییەک.
× کوردستان لە رووی مەناخەوە چوار فەسڵی یە و لە رووی قەیرانەوە هەزار فەسڵی.
× پارتی بەقەد ئەو قایشی تەیارەیە بەختی هەیە کە هەیفا وەهبی لە بەیروتەوە تا واشنتۆن نایکاتەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket