گرنگی یه‌كلیستی كورد
بیروڕا 12:14 PM - 2019-09-29.
•وه‌ك ئاشكرایه ناوچه دابرِێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان به نزیكه‌ی 51% خاكی هه‌رێمی كوردستان یان كوردستانی باشوور داده‌نرێت و گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌رِووی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه،چونكه ئه‌و ناوچانه هه‌موانیان هه‌ر له موێڵه‌وه تا مه‌خمورو كه‌ركوك و توزخورماتوو و داقوق و خانه‌قین و ئه‌وانی تریش كه كه‌وتونه‌ته ناو چوارچێوه‌ی 4 پارێزگای گرنگی عێراقه‌وه له موێڵ و كه‌ركوك و ێلاح ا‌لدین و دیاله‌دا،پێگه‌یه‌كی جیۆسیاسی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌یه و له‌رِووی ئابوریشه‌وه به‌تایبه‌تیش له نه‌وت و غازی سروشتی‌دا گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌ندن و له‌رِووی ئه‌منیشه‌وه ته‌واوی ئه‌منیه‌تی كوردستان ده‌پارێزن و له‌رِووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه باكگراوندێكی كوردانه و كۆمه‌ڵایه‌تی توندوتۆڵ ده‌به‌خشنه ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به‌و پێكهاته هه‌مه‌جۆره‌ی هه‌یانه له عه‌ره‌ب و توركومان و مه‌سیحی و هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكانی تریشه‌وه.بۆیه گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری ئه‌وناوچانه هه‌یه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بۆناو باوه‌شی دایكی كوردستان كارێگی له‌پێشینه‌ی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و حیزبه سیاسیه‌كان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریه.بۆیه ده‌كرێت هه‌موو رِێگاكان و هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌كان تاقیبكرێنه‌وه و بگیرێنه به‌ر بۆ وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
• له‌ئێستادا كه برِیاردراوه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراقدا له 1 نیسانی ساڵی 2020،ئه‌وا ئه‌ركی هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كانه كه‌ته‌واوی توانا و فشاری خۆیان وه‌كاربخه‌ن دوور له‌كه‌مته‌رخه‌می و خوێنساردی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پرِۆسه‌یه گه‌ر ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا كورد براوه‌ی یه‌كه‌م بێت له‌وناوچانه‌دا،ئه‌وه‌ش ته‌نها به یه‌ك و یه‌كگرتوویی و یه‌ك لیستی و كۆبونه‌وه‌ی هه‌موان ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یه‌ك لیستدا له‌و ناوچانه‌دا ، خۆشبه‌ختانه له رِێكه‌وتی 28/ئه‌یلولی 2019 دا و له‌شاری هه‌ولێر 9 حیزبی كوردستانی رِێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكه‌وه‌نانی یه‌ك لیستی یه‌كگرتووی كوردستانی به‌ناونیشانی ((لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی)) له‌هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی موێڵ و كه‌ركوك و ێلاح ا‌لدین و دیاله‌دا،بۆئه‌وه‌ی ببنه لیستی گه‌وره چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كه به پێی سیسته‌می سانتلیگۆ ده‌بێت كه له قازانجی لیسته گه‌وره‌كاندایه. به‌م كاره‌ش رِێگه ده‌گرن له دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رِابووردوو كه‌زیانی گه‌وره به كورد گه‌یشت له ئه‌نجامی ناته‌بایی و فره‌لیستیدا.ئاشكراشه هه‌موو ئه‌و ناوچانه و به‌تایبه‌تیش كه‌ركوك گرنگی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له مێژووی خه‌باتی كوردایه‌تیدا و هه‌موو شۆرِشه‌كانی كورد له‌سه‌ر كه‌ركوك و جێگاكانی تر نه‌گه‌یشتونه‌ته دوامه‌نزڵ و رِێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته ناوه‌ندیه‌كانی به‌غداد.بۆیه سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تی ناوچه‌یی به‌رِابه‌رایه‌تی كورد و به به‌شداریكردنی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر ئه‌وا مسۆگه‌ربوونی گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه زامنتر ده‌كات وبۆ ئاینده‌ش ده‌بێته دۆكۆمێنتێكی مێژوویی به‌نرخ كه ده‌كرێت كورد له ئاینده‌شدا به‌كاریبێنێت دژ به‌نه‌یاره‌كانی هه‌روه‌ك چۆن دوای نزیكه‌ی 70ساڵ كورد ئاماری ساڵی 1957 به به‌ڵگه‌یه‌كی مێژووی كوردبون و زۆرینه‌ی كورد له كه‌ركوكدا به‌رزده‌كاته‌وه به‌رِووی نه‌یاره‌كانیدا.
• بۆ سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستنی ئه‌و پرِۆسه‌یه‌ش گه‌ره‌كه هه‌موان تواناكانیان یه‌كبخه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له دوودڵی و درِدۆنگی و ناته‌بایی و بێمتمانه‌ی له‌ناو ماڵی كوردا،چونكه كورد هه‌میشه لاواز و بێده‌سه‌ڵات وشكست خوارد‌و بوه گه‌ر له‌ناوخۆدا دوژمن و ناحه‌زی یه‌كتر بوبن، به‌ڵام هه‌میشه‌ش سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێناوه له ئه‌نجامی یه‌كبون و یه‌كرِیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیدا،ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ته‌واوی مانا جه‌نگ و شه‌رِێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه،چونكه له جیاتی فیشه‌ك و چه‌ك به‌كارهێنان ئه‌وا ده‌نگ و په‌نجه مۆره‌كان ده‌توانن برِیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ماده‌ی 140ی ده‌ستور ده‌یانگرێته‌وه.و به‌تایبه‌تیش كه‌ركوك چونكه له‌ساڵی 2005وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی تیادا ئه‌نجام نه‌دراوه.
• سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌بێته هۆكاری جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور كه زیاد له 14 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌رِیوه.
• سه‌ركه‌وتنی كورد زیاد له‌نیوه‌ی كورسیه‌كان كه 12 كورسیه ده‌بێته هۆكاری رِاوه‌ستانی پرِۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و به ته‌شه‌یوعكردن و به داگیركردن و به وه‌ده‌رنان و رِاگواستن و ترس و تۆقاندن له‌وناوچانه‌دا.
• ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شوناس و ناسنامه‌ی كوردایه‌تی به‌تۆخی به‌به‌ری ئه‌و ناوچانه‌دا بكرێته‌وه.
• ده‌بێته هۆكاری بوژاندنه‌وه‌ی ئومێد و هیوا و به‌هێزبونه‌وه‌ی ئیرِاده و كوردایه‌تی.
• ده‌بێته هۆی حساب بۆكردنی كورد له‌لایه‌ن به‌غداد و وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیاشه‌وه.
• به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر لیسته عه‌ره‌بی و توركومانه‌كان سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ستبێنن،ئه‌وا به‌دڵنیای له ئاینده‌دا كارده‌كه‌ن بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له‌رِێگه‌ی رِاپرسی گشتیه‌وه.وئه‌وكاتیش كورد كه‌مینه‌وه و بێده‌ڵات ده‌مێنێته‌وه و ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی 100ساڵی رِابوودوو ده‌چێژێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو گرنگیانه‌ی یه‌ك لیستی و یه‌كبون و یه‌كگرتوویی كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌ره‌كه كه كورد هه‌موو پێكه‌وه بكه‌ونه خۆ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی رِێكه‌وتی 22ی ته‌موزی 2019 په‌رِله‌مانی عێراق كه هه‌ندێك برِگه و ماده‌ی وه‌ك ماده‌ی 16 دژ به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌ی كورده له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌لانانی ناكۆكی و ململانێ نارِه‌وا و بچوكه‌كانی نێوماڵی كورد له هه‌رێم و له‌وناوچانه وله‌به‌غدادیشدا،چونكه كارێكی نالۆژیكیه كه له‌پێناو ده‌سكه‌وتی بچوكی حیزبایه‌تیدا ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كان له‌كیس بدرێت،ناكرێت له‌پێناو پله‌و پۆستێكی كاتیدا له‌هه‌رێم و له به‌غداد خاك و ئاو و نه‌ته‌وه و مێژوو و جوگرافیای وڵاته‌كه‌مان بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌ده‌ستبده‌ین.
• بۆیه رِاسترین برِیار ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موان به‌یه‌ك لیست و به‌یه‌ك هێز و به‌یه‌ك دڵه‌وه بچنه ناو ئه‌و پرِۆسه‌یه و به‌سه‌ركه‌وتویش لێیبێنه ده‌ره‌وه.به‌دڵنیایی سه‌ركه‌وتن له‌وناوچانه‌دا ده‌بێته رِێگه‌خۆشكه‌ریش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان له هه‌رێم ،هه‌روه‌ك چۆن كه‌شوهه‌وای ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی له‌ناو هه‌رێمیشدا به ئه‌رێنی كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ك و له‌به‌رامبه‌ر به‌غدادیش له‌لایه‌كی تره‌وه،بۆیه ناكرێت ئه‌م هه‌له مێژوویه له‌كیس بده‌ین و تا 4 ساڵی تر زه‌لیلی و بێده‌سه‌ڵاتی و كه‌نارخستن و دووره‌په‌ێزی بچێژینه‌وه به‌ده‌ست شۆڤێنیزمه عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و كه‌مایه‌تیه‌كانی تره‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23