riklam

شاناز برایم ئەحمەد پێشوازی لەوەفدێكی ژنانی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا سوریا دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:48 PM - 2019-09-27
.

.

ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2019، لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی شاناز برایم ئەحمەد پێشوازیكرد لەوەفدێكی ژنانی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا بەسەرۆكایەتی ئاسیا عەبدوڵڵا ئەندامی كۆردیناسیۆنی كۆنگرە ستار.

لە دیدارێكدا تاووتوێی هەلومەرجی كوردستان بەگشتی و دۆخی ژنانیان بەتایبەت كراو هەردوولا جەختیان لەگرنگی رۆڵ و پێگەی ژنان لەپێكهێنانی یەكێتی نەتەوەیی كورد كردەوە، باسیان لەوەشكرد ژنانی كورد وەك بەشێكی گرنگ و كاریگەر لەژیانی نەتەوەكەمان، رۆڵێكی بەرچاویان لە بەدیهاتنی ماف و ئازادییە سیاسی و نەتەوەییەكانی كورد دا هەبوەو هەیە.

وەفدی ژنانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، پێكهاتبوون لە ئاسیا عەبدوڵڵا ئەندامی كۆردیناسیۆنی كۆنگرە ستار، ئەستێرە قاسم چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنیی، نارین مەتین سەرۆكی شەپۆلی پێشەڕۆژی كوردستان و شیراز حەمۆ هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی عەفرین بەهاوڕێیەتی جیهان خەلیل، نوێنەری كۆنگرەی ستار لە باشوری كوردستان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket