riklam

سه‌ڵاح كوێخا: ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌پێده‌ده‌ین

ئابوری 06:19 PM - 2019-09-26
.

.

ئه‌مڕۆ 26-9-2019، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نه‌جم عه‌بدوڵڵا قائیمقام له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ قه‌سری شیرین و له‌گه‌ڵ هۆشه‌نگ بازوه‌ند پارێزگاری كرماشان و قائیمقامی قه‌سری شیرین كۆبونه‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری مه‌رزی په‌روێزخان یاوه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌كۆی ئه‌وكێشانه‌كرا كه‌ ڕۆژانه‌ له‌و ده‌روازه‌یه‌ ڕووده‌ده‌ن، له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌زۆرینه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وده‌روازه‌یه‌ ئاماده‌یبوون سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی ئاغای باقری و كۆنسۆڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانیكرد كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان له‌سه‌رداوای سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕیكخستووه‌، سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كرماشان په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌نێوانیاندایه‌ له‌ئاستی كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری و تا ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیش په‌یوه‌ندییه‌كان شۆڕبونه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ردوولا له‌بری لێكترازان و دوركه‌وتنه‌وه‌ په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان بده‌ین ڕاشیگه‌یاند: پێویسته‌ ئاستی جوڵه‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌رزتربكرێته‌وه‌.

سه‌ڵاح كوێخا هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی باسكردو گله‌یی شۆفێرانی بارهه‌ڵگری گه‌یانده‌ پارێزگاری كرماشان داوایكرد كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن كه‌شێكی ته‌ندروست و دوورله‌كێشه‌ فه‌راهه‌م بكرێت، ئه‌گه‌رنا جووڵه‌ی بازرگانی به‌ته‌واوه‌تی په‌كی ده‌كه‌وێت و زیان به‌بازرگانان و كاسبكاران و هاووڵاتییانی هه‌ردوولا ده‌كه‌وێت، لای خۆشیه‌وه‌ هۆشه‌نگ بازوه‌ند پارێزگاری كرماشان ویڕای به‌خێرهێنان سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڵێنیدا كۆی ئه‌وكێشانه‌ی چاره‌سه‌ربكات و دوتیمی تایبه‌تی چاودێری بنێرێته‌ ئه‌وده‌روازه‌یه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێن.

بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاری كرماشان بڕیاریاندا له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌جیا سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن و په‌ره‌ به‌دانوستان و كۆبونه‌وه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كرماشان بده‌ن.

 شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌و ده‌روازه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌گۆره‌پانی وه‌ستاندنی بارهه‌ڵگره‌كانیاندا له‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسته‌نگ و كێشه‌یان بۆدروست ده‌كرێت و هه‌ندێك جار ڕیگرییان لێده‌كریت.

سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاریزگاری كرماشان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی ئه‌و كێشانه‌بوو كه‌دێته‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی . دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ش نوێنه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ڕایانگه‌یاند: نیگه‌رانییه‌كانیان ڕه‌ویه‌وه‌و بڕیاریاندا بڕۆنه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket