جوتیاره‌كان ده‌ست له گوڵه‌به‌ڕۆژه هه‌ڵده‌گرن
ئابوری 05:19 PM - 2019-09-26.
ئه‌مساڵ چاندن و به‌رهه‌م و داهاتی گوڵه‌به‌ڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌م بووته‌وه بۆ 2 هه‌زار تۆن له‌چاو دوو ساڵی ڕابردوو، كه زیاتر له 4 هه‌زار و 500 تۆن به‌رهه‌م هه‌بووه، له‌به‌ر خه‌مساردیی حكومه‌تیش جوتیاران واز له چاندنی ده‌هێنن.
به پێی ئامارێكیش به‌رهه‌می ئه‌مساڵ (2) هه‌زار تۆنه و له‌چاو دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ نیوه دابه‌زیوه، كه زیاتر له (4630) تۆن به‌رهه‌م هه‌بووه و داهاتیش له (3 ملیاره‌وه بۆ 1 ملیار و نیو) دابه‌زیوه.
خه‌سره‌و محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 67 ساڵ، جوتیارێكی به ته‌مه‌نی قه‌زای شاره‌زووره و زۆرترین ته‌مه‌نی له كشتوكاڵدا به‌سه‌ر بردووه، ئه‌مساڵ زه‌وییه‌كانی نه‌كرد به گوڵه‌به‌ڕۆژه، كه ساڵانی تر زۆرترین به‌رهه‌می هه‌بووه، ده‌ڵێت: له سنووری شاره‌زوور یه‌ك بازرگان هه‌یه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌كه‌مان لێ ده‌كڕێته‌وه، ئه‌ویش به ویستی خۆی نرخ داده‌نێت.״
״حكومه‌ت هاوكارمان نییه له ڕووی پێدانی سه‌مادی بنه‌تۆ و كڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان، ئێمه‌ش ناتوانین به‌رهه‌م و ڕه‌نجمان بخه‌ینه ده‌ستی یه‌ك بازرگانه‌وه״، خه‌سره‌و وا ده‌ڵێت.
زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌م جوتیاره له گوندی بێڕه‌شكه‌یه، كه خاكێكی به پیتی كشتوكاڵیی هه‌مه‌جۆری هه‌یه.
خه‌سره‌و محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ״ساڵانی تر له دێی بێڕه‌شكه (50) تۆن گوڵه‌به‌ڕۆژه هه‌بووه، ئه‌مساڵ یه‌ك كیلۆش نه‌بووه و هیچ جوتیارێك له سنووری شاره‌زوور به‌رهه‌می نه‌بووه.״
به گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی پارێزگاكانی هه‌رێم كه ده‌ست ״ئاژانس״ كه‌وتووه، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه له هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته (2098) تۆن له كۆی (4) هه‌زار و (328) دۆنم زه‌ویی ته‌رخانكراو بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كه له سلێمانی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (2700) دۆنم، (1000) تۆن به‌رهه‌م هه‌بووه، له هه‌ولێر له ڕووبه‌ری (1010) دۆنم، (850) تۆن و له دهۆك له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (618) دۆنم (248) تۆن به‌رهه‌م هه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مساڵ بارانێكی زۆر له هه‌رێم باری، به‌ڵام به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی كه‌متر كرد، به وته‌ی خه‌سره‌و محه‌مه‌د: ״زۆرێك له بنه‌تۆوی چێندراویان ئاو بردی و حكومه‌تیش هاوكاریان نییه بۆیه به‌رهه‌م كه‌مه.״
ڕزگار حه‌مه‌خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: ״كه‌میی چاندنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌مساڵ به هۆی بارانی زۆره‌وه بووه و كه‌شوهه‌واكه‌ی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه گونجاو نه‌بوو، به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كان فه‌وتان.״
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی (2098) تۆن بووه، له (2018) زیاتر له (3007) تۆن بووه، به‌ڵام ساڵی (2017) به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه زیاتر له (4630) تۆن بووه و ساڵانه به‌رهه‌م دابه‌زیوه و بووه به نیوه.
جۆره‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه زۆر و هه‌مه‌جۆرن، باوترینیان جۆری به‌كره‌جۆ، ئه‌مریكی و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ڕه‌شه كه له هه‌رێم ده‌چێندرێن.
به پێی ئاماره‌كه له ساڵی (٢٠١٨)، سلێمانی (٩٢٨) تۆن، هه‌ولێر ( ١٢٢٠ )تۆن، دهۆك (٤٨٥) تۆن، هه‌ڵه‌بجه (١٣٧)تۆن، گه‌رمیان (٢٣٧) تۆن، به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ساڵی (٢٠١٧) له سلێمانی (١٣٤٠) تۆن، له هه‌ولێر (٢٥٤٠) تۆن، له دهۆك (٤٦٦) تۆن، له هه‌ڵه‌بجه (١٤٧) تۆن، له گه‌رمیان (١٣٧) تۆن هه‌بووه.
حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم وتی: ״به پێی پێویست هاوكاریی جوتیارمان كردووه، نه‌مانهێشتووه به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕدا له‌ناو بچێت.״
״باجی زۆرمان خستووه‌ته سه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی هاورده كه ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو به‌رهه‌می ناوخۆ له‌ناو نه‌چێت جوتیارانیش تووشی زیان نه‌بن.״
به وته‌ی خه‌سره‌و محه‌مه‌د كه جوتیارێكی شاره‌زووره، به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكرێت و ته‌نیا بۆ ناوخۆیه، نرخی یه‌ك كلیۆگرامیش به (750) دینار ده‌فرۆشن، كه بۆ هه‌ر تۆنێك ده‌كاته (750) هه‌زار دینار، به‌و پێیه به‌های به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی هه‌رێم (یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن) دینار بووه، و ساڵی پاریش بۆ (3) هه‌زار تۆن، داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته (2 ملیار و 250 ملیۆن دینار) و ساڵی (2017) كه (4630) تۆن هه‌بووه، ئه‌وا داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته (3 ملیار و 472 ملیۆن و 500) هه‌زار دینار ئه‌ویش به خه‌مڵاندنی یه‌ك تۆن به (750) هه‌زار دینار كه نرخی (2019)یه.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28