ئه‌ڵمانیا توتنی بێ زیان به‌رهه‌م ده‌هێنێت

ئه‌ڵمانیا توتنی بێ زیان به‌رهه‌م ده‌هێنێت


26/9/2019 15:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

زانایانی ئه‌ڵمانیا توتنێك به‌رهه‌م ده‌هێنن خاڵی ده‌بێ له‌نیكۆتین
له‌هه‌نگاوێكی زانستی بێوێنه‌دا زانایانی ئه‌ڵمانی توتنێك به‌رهه‌م ده‌هێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی نیكۆتینی تیانه‌بێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ زانستیه‌ یارمه‌تی زۆری ئه‌وانه‌ ئه‌دات كه‌جگه‌ره‌ ده‌كێشن و له‌به‌شیكی زۆری ئه‌و مه‌ترسیانه‌ ڕزگاریان ده‌كات،ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ره‌وانی ئه‌ڵمانی گه‌شتنه‌ ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نیكۆتین بوه‌ستێنن كه‌هۆكاری یه‌كه‌می خووگرتنی كه‌سه‌كانه‌ به‌كێشانی جگه‌ره‌وه‌.زانایانی ئه‌ڵمانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناو له‌دوایین ژماره‌ی گۆڤاری"بلانت بایو ته‌كنولۆژیا جورناڵ" كه‌تایبه‌ته‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی  زانستی له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌ زیندوه‌كانی ڕووه‌ك ئاشكرایانكرد ئه‌وان گه‌شتنه‌ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌نده‌سه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه‌ توتنێك به‌رهه‌م بهێنن نیكۆتینی تیانه‌بێت.زانایانی زانكۆی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی  بۆزانستی پراكتیزه‌كردن ڕونیانكرده‌وه‌ ئه‌وان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له‌ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی بۆماوه‌یی شه‌تڵی توتنی"فیرجینیا"به‌شێوه‌ی ته‌كنیكی هه‌نده‌سه‌ی بۆ ماوه‌ییه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ناوبردنی ئه‌و نیكۆتینه‌ی كه‌له‌و جۆره‌ توتنه‌دا هه‌یه‌ به‌رێژه‌ی له‌ 400%.

سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌"فلیكس شتیله‌"دڵنیایدا كه‌پێشتر هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كۆی گشتی ڕێژه‌ی نیكۆتین كه‌مكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌له‌ یه‌ك گرامی ئه‌و توتنه‌دا 16 میلیگرام ماده‌ی نیكۆتینی تێدابووه‌ به‌لام له‌دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئێستا له‌هه‌ر گرامێكدا 0.04 میلیگرام نیكۆتینی تێدایه‌.

زانایانی ئه‌ڵمان ڕونیشیانكرده‌وه‌ ئه‌وان به‌مقه‌ستێكی بۆ ماوه‌یی!! بۆ گۆرینی بۆماوه‌یی شه‌تڵی توتنی فرجینیا له‌رێگه‌ی بڕینی شه‌ش خاڵیبۆماوه‌یی كه‌هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی نیكۆتینه‌ له‌و توتنه‌دا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌،به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵه‌ بۆماوه‌ییه‌ی له‌شه‌تڵه‌كه‌دا ده‌بردرێ  جارێكیتر له‌ شه‌تڵه‌كه‌دا دروست ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه‌ ئه‌وه‌مان كرد و بووه‌ هۆی ڕاوه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی نیكۆتین  له‌توتنه‌كه‌دا.

زانایان جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌توانادایه‌ هه‌مان پرۆسه‌ به‌سه‌ر جۆره‌ها توتندا تاقیبكرێته‌وه‌ كه‌نه‌ك به‌ته‌نیا متمانه‌ی بكرێته‌ سه‌ر وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌   به‌ڵكو بۆچه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیتر زانایان ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌ دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ 4800 ماده‌ له‌خۆ ده‌گرێ له‌و ژماره‌یه‌ش 70ماده‌ی ده‌بێته‌ هۆكاری توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش نیكۆتینه‌ كه‌ئینسانه‌كان توشی ئالوده‌بون ده‌كه‌ن به‌جگه‌ره‌وه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ژینگەیە

  • image04
  • ناكۆكیش بین كۆرۆنا دوژمنی هاوبه‌شمانه‌

  • image04
  • سه‌نگه‌ری خۆپارێزێ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ بیپارێزه‌، بمانپارێزه‌

  • image04
  • لەرۆژژمێری خشتەی ھەفتە یادی یەكێتیدا ئەمرۆ رۆژی ژنانە

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.


                                           

لەڕێی سكایبەوە ناوەندی فەرەنسای یەکێتیی سمینارێکی رێکخست


رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 5 ی حوزەیران لە رێگای ڤیدیو سكایپەوە لە پایتەختی فەرەنساوە ، ناوەندی فەرەنسا ی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ سكایپەوە سیمین...


  پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن
  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
                                           

لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی


لەدیدارێكیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی كوردستاندا بەبۆنەی 45-ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، هەڤاڵ لەتیف شێخ عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ...


  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
                                           

هەرێم كەمال ئاغا: لەیەك تێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە

لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ PUKmedia   هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، جەختدەكاتەوە،  سەركەوتن بەسەر داعش، پێویستی بەسەركەوتنە ...


  دۆسیە گرنگەكانی بەردەم گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا وعیراق
  دیدگای سیاسی و ئابووری یەكێتی لە دیدی ئەندامانی سەركردایەتییەوە


کاریکاتێر