موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
چاوپێکەوتن 01:21 PM - 2019-09-25.
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی، سیاسه‌تمه‌داری كورد ئاشكرا ده‌كات، كه له نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سعود بارزانی پێی ڕاگه‌یاندووه، كه ڕیفراندۆم جگه له به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی دووژمنانی كورد هیچ سودی بۆ كوردستان نابێت و ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ده ساڵی تر به هۆی ڕیفراندۆمه‌وه مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی كه له نێوان ساڵانی 1972 بۆ 1979 وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه و ئاودێریی ئه‌و كاته‌ی عیراق بووه، له چاوپێكه‌وتنێكدا چه‌ند نهێنییه‌كی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پێشوی ڕژێمی به‌عس ئاشكرا ده‌كات سه‌باره‌ت به پرسی كورد و ده‌شڵێت: له ساڵی 2003 له دوا چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، باسی له‌وه كرد تا دوا سنوور حوكمی زاتی ده‌ده‌م به كورد.
سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، كه په‌یوه‌ندیی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به كوێ ده‌گات؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتن بكات، له كوردستان حكومه‌ت خاوه‌ن بڕیاری خۆیه‌تی، به‌ڵام نابێت هاوڕا بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت هه‌موو بڕیارێك بدات، چونكه عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ناو جه‌ماوه‌ر و په‌رله‌مانیش هێزێكی تایبه‌ت به خۆی نییه، به‌ڵكوو بۆ بڕیاردان پشت به كوتله و هێزه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌به‌ستێت، كوتله‌كانیش له نێوانیاندا كێشه و جیاوازییه‌كی زۆر له‌سه‌ر تێڕوانینیان بۆ په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ره‌وه و ناوخۆ هه‌یه، بۆیه وا ده‌زانم هه‌رێم ناتوانێت به‌شێك له مافه ڕه‌واكانی وه‌ربگرێت.
ڕێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی له نێوانیان ڕوو ده‌دات؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌رچی له ده‌ستووریشدا هه‌بێت، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت ڕێككه‌وتنی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات، بۆ نموونه هیچ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكی عێراق ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بدات، له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت كه‌شێكی باشتر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان درووست بكات.
ئه‌و كێشانه‌ی پێشتر له سه‌رده‌می شۆڕشی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو، هه‌مان كێشه‌كانی ئێستایه؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: هه‌مان كێشه‌ن، ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر هه‌وڵی به عه‌ره‌بكردنیان بۆ درا، ئێستا هه‌وڵ ده‌درێت به شیعه‌ش بكرێن، له ساڵانی 1930 له هه‌موو كه‌ركوك ته‌نها له گه‌ڕه‌كی ئیمام عه‌باس یه‌ك حوسێنییه‌ی شیعه‌كان هه‌بوو، ئێستا 30 حوسێنییه هه‌یه، ئێمه‌ی كورد له مێژووی درووستبوونی حكومه‌تی عێراقه‌وه كێشه‌مان هه‌یه، عه‌ره‌ب له ساڵی 1925 بیری له‌م پرسه كردووه‌ته‌وه، مێجه‌ر ئه‌دمۆنس، سێ ساڵ ڕاویژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بوو، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوك بوو، له ڕاپۆرتێكدا بۆ وه‌زیرێكی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، شك له كوردیبوونی كه‌ركوكدا نییه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه وا ده‌خوازێت كه‌ركوك له‌سه‌ر كوردستان نه‌بێت، له‌به‌ر ناوچه‌ی ستراتیجی و سامانی نه‌وت، به‌عسییه‌كانیش بڕیاریان دا ناوچه‌كانی ئێستای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌عریب بكه‌ن، ڕێگریش نه‌بوون ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌ی كورد ڕزگاریان ببێت ئه‌م چوار پارێزگایه‌ی ئێستای هه‌رێم له عێراقیش جیا ببێته‌وه، له ساڵی 2003 له دوا چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆم له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن كه خۆی داوای كرد من ببینێت، باسی له‌وه كرد تا دوا سنوور حوكمی زاتی ده‌ده‌م به كورد، منیش وتم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تێپه‌ڕی و به‌و جۆره كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت، وتم ئه‌وان داوای فیدڕاڵی ده‌كه‌ن تۆ ئاماده‌یت ئه‌وه‌یان بۆ بكه‌یت، وتی نیو قه‌ڕنه له نێوان ئێمه و شیوعییه‌كان كێشه‌ی ئیتیحاد هه‌یه، ئێستا چۆن ئه‌و بڕیاره بده‌م، منیش وتم له‌م نیو قه‌ڕنه‌دا توانیتان وه‌حده بكه‌ن، وتی بارودۆخ وا بووه، منیش وتم ئه‌مه دروشمێكه له واقیعی حاڵ‌دا نییه، وتیشی هه‌ر ده‌رفه‌تێك درووست بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی پشتگیریتان ده‌كه‌م، منیش پڕۆژه‌یه‌كم بۆ فیدڕاڵی ئاماده كرد، مام جه‌لال و كاك مه‌سعود پڕۆژه‌كه‌ی منیان په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دابوو له عێراق بدات، ئه‌وه بوو عێراق داگیر كرا و نه‌متوانی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌م.
سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی و یه‌كترناسینی نێوان تۆ و سه‌دام حسێن چۆن بوو؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: من له حكومه‌تدا له وه‌زاره‌تی ئاودێری وه‌زیفه‌م هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت، داوایان كرد په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌وان و حزبی شیوعی درووست بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه حكومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق بڕووخێنن، تاریق عه‌زیز ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیی بوو له نێوان من و سه‌دام حسێن، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیم زۆر له‌گه‌ڵ سه‌دام باش بوو، هه‌موو كات ده‌متوانی سه‌ردانی بكه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌و دیداره‌ی كه دواجار مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و كاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن ئه‌نجامیان دا له ڕێگه‌ی منه‌وه ساز كرا.
له‌سه‌ر ڕووداوه مێژووییه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب چی ترت له سه‌دام حسێن بیست؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: باسی له‌وه كرد كه دوو جه‌نگ له عێراقدا ڕووی داوه و كورد به‌شداریی نه‌كرد، منیش وتم له به‌رامبه‌ر چی به‌شدار بێت، چاره‌كێك له میلله‌تی ئێمه زینده‌به‌چاڵ كرا و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش كیمیاوی لێ درا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه ساروخێكی ئێرانی به‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه‌وتبوو، چه‌ند مناڵێك شه‌هید و بریندار بوون، ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئێوه له‌و ڕووداوه‌دا نه‌بووه قه‌ت قسه‌یه‌كی خێرتان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردووه، وتم ئه‌وه ڕووداوێك بوو تێپه‌ڕی تۆ بڵێ ئه‌وه بارودۆخێك بوو له ده‌ستمان ده‌رچوو و ئاماده‌ین قه‌ره‌بووی هاووڵاتییان بكه‌ینه‌وه، وتی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌وه ناڵێم به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك درووست ده‌كه‌ین بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ڕووداوه‌كان، پێشتریش له ساڵی 1970 جارێكی تر سه‌دام حسێن بانگی كردم و نه‌خشه‌ی پارێزگای كه‌ركوكی پێ بوو، وتی تۆ خه‌ڵكی كهركوكیت، شوێنی نیشته‌جێبوونی كورد و عه‌ره‌بم بۆ دیاری بكه، ڕۆژی دواتر سه‌رجه‌م گونده كوردی و عهرهبییهكانم بۆ دیاری كرد، ئه‌و وتی چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر هێڵێك له شاری كه‌ركوك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی كورد و عه‌ره‌ب بكێشین، منیش وتم كورد وه‌ك ئاشوورییه‌كان نین نیوه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕابكات و نیوه‌كه‌ی تری ببێت به عه‌ره‌ب، ئایا میلله‌تێك كه له 25 ملیۆن كه‌س پێك هاتوون له‌و باوه‌ڕه‌دایت به‌و سنووره ڕازی ببن، یان گره‌نتی چییه حكومه‌تی كوردی هه‌بێت و وه‌ك ئیسڕائیل دووژمنایه‌تیان نه‌كات.
له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بوویت؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: من خۆم به‌شداریم كرد و به به‌ڵێ ده‌نگم بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه نامه‌یه‌كم نارد بۆ كاك مه‌سعود بارزانی، بۆچوونم وا بوو كه نه‌كرێت، بۆ بارزانی نووسیم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بزانیت بۆچوونی میلله‌ت چییه؟ ئایا تا ئێستا نه‌تزانیوه میلله‌تی ئێمه سه‌ده‌یه‌كه بۆچی خوێن ده‌ڕێژێت؟ بۆیه ڕیفراندۆم جگه له‌وه‌ی كه دووژمنانی كورد به خه‌به‌ر دێنێت هیچ سودی بۆ كوردستان نابێت، ده‌توانن هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆن، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه بگه‌ن به سنوورێك و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه، له‌و نامه‌یه‌شدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كردبوو كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كورد له بودجه و مووچه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتن بكه‌ن و نه‌وتیان پێ بده‌ن و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرن، به‌ڵام پێشنیاره‌كه‌م وه‌رنه‌گیرا و ئێستاش به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه داواكاریی خه‌ڵكه، مه‌جبوورن ڕێك بكه‌ون، چونكه په‌یوه‌ندداره به ژیانی خه‌ڵكه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ده ساڵی تر به هۆی ڕیفراندۆم مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كرێت وه‌ك چۆن كێشه‌ی مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا.
پێشبینی ده‌كرێت جارێكی تر به‌غدا گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم تووند بكاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: گوشاره‌كان ته‌نها له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه نییه، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی تره‌وه گوشار له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، كه نه‌وت ڕاستی به‌غدا بكات، یان هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت كوردستان له عێراق جیا ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر متمانه له نێوانیاندا درووست نه‌بێت به پێی ده‌ستوور هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لای حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام به‌غداش ئه‌و متمانه‌یه‌ی درووست نه‌كردووه ئه‌وه‌ی سه‌دام كردی ئه‌وانیش نه‌یكه‌ن، بۆیه هه‌رێم ترسی له ته‌سلیمكردنی نه‌وت هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌رێم به كردار وه‌ك جیابوونه‌وه ڕه‌فتار ده‌كات.
كێشه‌ی هه‌رێم و عێراق یان كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیی مه‌ترسیدارن؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: ئه‌مان ئه‌گه‌ر جیاواز بن و كێشه‌كانی ناوخۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، هه‌رگیز ناتوانن له مه‌نتقی هێزه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی ناوخۆش ته‌ندروست نابێت، سه‌دام حسێن له كاتێكدا ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هێزێك ده‌كرد، كه خۆی له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو، بۆیه پێویسته ڕێككه‌وتننامه‌ی سیاسی بۆ كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بێت، نه‌ك هه‌ر حزبه و كاری خۆی له ناو یه‌ك حكومه‌تدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بێت و هیچیان سه‌رپێچی نه‌كه‌ن.
ده‌وترێت كورد وای كردووه كه به‌غدا به‌سه‌ر خۆیدا به‌هێزتر بكات، ئه‌وه ڕاسته؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به داخه‌وه ده‌ڵێم جاران كورد سودی وه‌رده‌گرت له‌و جیاوازییه‌ی كه له نێوان ده‌وڵه‌تانی توركیا و ئێران و سوریا هه‌بوون، كه په‌یوه‌نددار بوون به پرسی كورده‌وه، ئێستا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه سود وه‌رده‌گرن له‌و جیاوازییانه‌ی كه له نێوان كورده‌كاندا هه‌یه، ئه‌وه‌تا ئه‌وان كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه چیمان پێ ده‌كرێت.
ده‌وترێت حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازی ده‌كات له هه‌ڵوێست و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، له‌وانه بێده‌نگه له‌وه‌ی به‌رانبه‌ر خانه‌قین ده‌كرێت و بۆ ناوچه‌كانی جێی نفوزی خۆشی قسه‌یه‌كی تری هه‌یه؟
موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: ئه‌مه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا نییه، ئێران به‌وه ڕازی نابێت، ساڵی 1968 سه‌دام حسێن پێی وتم خیلافی نێوانمان خانه‌قین و شێخانه، خانه‌قین نزیكترین شوێنه له ئێرانه‌وه بۆ به‌غدا، ئاماده‌ین خانه‌قین بده‌ین به كوردستان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێران دزه نه‌كاته ناو خاكی عێراق ده‌بێت هێزی سه‌ربازیی ئێمه تیایدا جێگیر بكرێت، بۆ ناوچه‌ی شێخانیش ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌كان وتیان كوردین ئه‌ویش ده‌یده‌ین به كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه خانه‌قین ناوچه‌یه‌كی گرنگ بوو لای ئێران و عێراق.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18