ڕیفراندۆم به نه‌وت و پۆستی عێراقه‌وه
بیروڕا 12:43 PM - 2019-09-25.
ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلول پێی نایه سێساڵه‌ی به‌ڕێكردنی هه‌ڵه گه‌وره‌كه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌بوو ئێستا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری و جیۆسیاسیی هه‌مه‌جۆری له‌سه‌ر بكرایه، دواتریش ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ڕووداوه به‌بێ هیچ ته‌شه‌نوج و لێڵكردنێك ساغكراوه بوایه، ئه‌م ڕووداوه، له مێژووی كوردستانی باشووردا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی له دوای سێ‌ساڵ دیار نییه، ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وت بوو، كێ خاوه‌نیه‌تی، ئه‌گه‌ریش هه‌ڵه بوو كێ خاوه‌نیه‌تی؟
لانیكه‌م هێزه سیاسییه كه‌تنكه‌ره‌كان و تایبه‌تتریش كاره‌كته‌ره‌كانی دانی پێدا نانێن، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی دیكه ده‌بێت به شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌وه وێڵ بن، كه له ده‌نگده‌ران كرا له‌و ڕیفراندۆمه‌دا كه ئایا ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت؟
ڕاسته له واقیعدا ئه‌م وه‌ڵامه ئێستا ته‌واو پێپچه‌وانه‌یه و نه‌ك هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكوو ئێستا به گوڕتر هێزه سیاسییه‌كان تێڕوانین و ئامانجیان خێراتر كردووه، كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و به‌غدا و ناوه‌نده‌ی له ڕیفراندۆمدا ته‌ڵاقی ده‌دا، له‌ویش خراپتر ژه‌نه‌راڵه‌كانی ڕیفراندۆم، هێنده‌ی ڕوو له به‌غدان، نایانه‌وێت سه‌ر به خۆیان بن، نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی بۆ باشووریش هه‌بێت! هێنده ته‌نازولی سیاسی، دیپلۆماسی، پۆست و پاره و بودجه كراوه، هیچی ئه‌وتۆ نه‌ماوه له هه‌رێم به به‌غداوه نه‌به‌سترێته‌وه و كه‌چی هێشتا ڕازی نییه، دۆخی سیاسی و حكومڕانیی هه‌رێم خراپتره و باشتر نییه.
له به‌غدای دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رێم ئاسمانی ته‌سلیم كردووه، 51% خاكی به عێراقه‌وه گرێ داوه، خاڵه سنوورییه‌كانی هاوبه‌ش و ته‌سلیم كردووه، نه‌وتی ڕۆژانه‌ی ته‌سلیم كردووه، كه گه‌یشتبووه نزیكه 500 هه‌زار به‌رمیل و ئێستا ته‌نیا مافی مامه‌ڵه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیلی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وه‌ش ته‌سلیم بكات! له ڕووی دیپلۆماسیشه‌وه به ویستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێ سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی بخاته ناو یه‌ك بینای باڵیۆزخانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق و چیتر له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا بێت و زۆری دیكه‌یش.
ئێستا به‌غدا یه‌ك هه‌نگاوی ناجێگیری به‌ره‌و هه‌رێمی دوای ڕیفراندۆم ناوه ئه‌ویش ناردنی مووچه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانه به بڕی 454 ملیار دینار، ئه‌وه‌شی به‌ستووه‌ته‌وه به ته‌سلیمكردنی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر نا گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر له‌گه‌ڵ به‌غدا مسۆگه‌ره!
ڕیفراندۆم، وه‌ك ماف هه‌قه و ڕه‌وایه كوردیش مافی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و ئه‌و مافه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانیان پێدا ناوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هیچ هێزێك ئه‌و مافه‌ی نه‌بوو گه‌مه و قوماری سیاسی به‌و مافه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه بكات و كرا! ئه‌نجامی گه‌ڕاوه‌نه‌ی په‌رۆشانی ڕیفراندۆم بۆ به‌غدا كه په‌رۆشترن، گه‌مه‌كه به دۆڕان بۆ بژارده سیاسییه‌كانی كۆمیته‌كه‌ی ڕیفراندۆم هه‌ژمار ده‌كات! به‌ر له‌وه‌ش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له 25ی ئه‌یلولی 2017، له‌و دۆخه سیاسی و ئابووری و حكومڕانییه لێكترازاو و شێواویی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه كرا، قوماره دۆڕاوه‌كه‌ی بوو، كه به ماف و كارتی فشاری كورده‌وه كرا.
دوای سێ‌ساڵ له ڕیفراندۆمه‌كه، كه ده‌سته‌بژێری سیاسی، به تایبه‌ت كۆمیته‌كه‌ی بارزانی، به‌رپرسن له به‌رده‌م مێژوودا، كه شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه نه‌بوون گه‌ل پێی دان بۆ ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه ئێستا له سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌كه‌ن و به ویستی خۆیان ئه‌و گرێیه تووندتر ده‌كه‌ن، كه به عێراقه‌وه بیان به‌ستێته‌وه، ئه‌ویش له پێناوی (پۆست و پاره و نه‌وت)ی زیاتر بۆ خۆیان نه‌ك بۆ خه‌ڵك.
عه‌تا كه‌ریم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26