riklam

با بیڕوخێنم

بابەتی گۆڕاو 02:35 PM - 2019-09-24
.

.

با بیڕوخێنم

- ئه‌وه‌ بۆچى وا كزۆڵه‌ دانیشتوویت رۆڵه‌؟
+ خه‌فه‌تى رابوردوو ئه‌خۆم به‌گم .. ئه‌و عومره‌ جوانه‌م به‌چى خه‌سار كرد!! .. به‌ خوا
رابوردوویه‌كى قۆڕه‌
- ئاگات له‌ ده‌مت بێ ها .. قبوڵ ناكه‌م قسه‌ به‌ رابوردوو بڵێى
+ بۆۆۆ؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رابوردووش خۆى رۆژێ له‌ رۆژان موسته‌قبه‌ل بووه‌ و گوویان تێ كردووه‌
+ ئمم .. یه‌عنى ئه‌و موسته‌قبه‌له‌ش كه‌ هه‌موومان چاوه‌ڕێى ئه‌كه‌ین ئه‌ویش رۆژێ له‌ رۆژان عه‌عاوى ئه‌بێ و ئه‌چێته‌ كه‌لاوه‌كه‌ى ته‌ئریخه‌وه‌؟!
- ئه‌ى ته‌بعه‌ن
+ ده‌ كه‌واته‌ با بچم په‌رداخێ ئاوت بۆ بێنم .. وه‌ختى حه‌به‌كه‌ته‌.
- مه‌یهێنه‌ ئیجاب ناكات .. ئه‌مڕۆ شوكور حه‌بم ناوێ .. دڵم خۆشه‌
+ هه‌ى له‌خوا به‌زیاد بێ گه‌وره‌م .. دیاره‌ جه‌ماعه‌ت ئاشت بوونه‌ته‌وه‌.
- نا .. عیلاقه‌ى به‌ جه‌ماعه‌ت و ئاشتبوونه‌وه‌ى كه‌سه‌وه‌ نییه‌ .. به‌ عه‌كسه‌وه‌ شه‌ڕى به‌ینى دوو مقاویله‌
+ جا له‌ده‌ورى سه‌رت بگه‌ڕێم، تۆ عیلاقه‌ى مقاویلت چییه‌؟
- من عیلاقه‌م نییه‌. له‌ چایخانه‌كه‌ بۆیان گێڕامه‌وه‌. گوێ بگره‌ شتێكى زۆر خۆشه‌. ئه‌ڵێى ده‌
پانزه‌ ساڵ له‌مه‌وپێش حكومه‌ت قه‌رار ئه‌دات مه‌كته‌بێك دروست بكات.
+ ماڵى ئاوا بێ ره‌ببى .. ئێ ..
- ته‌نده‌ره‌كه‌ى هه‌ر به‌ سودفه‌ بۆ مقاولێك ده‌رئه‌چێ تا خوا حه‌زكات ئه‌مین و ئومان
+ به‌ڵام له‌ واده‌ى خۆیدا پێى ته‌واو ناكرێ؟!
- نا .. ئه‌سڵه‌ن هه‌ر دروستى ناكا و مه‌وزوعه‌كه‌ بیر ئه‌چێته‌وه‌ .. ئیتر شه‌ش حه‌وت مانگ
له‌مه‌وپێش فه‌رمانێكى تر ده‌رئه‌چێ كه‌ ئه‌و مه‌كته‌به‌ شوێنه‌كه‌ى خراپه‌ و ئه‌بێ بڕوخێ .. ئه‌یخه‌نه‌ ته‌نده‌ره‌وه‌ و بۆ مقاویلێكى تر ده‌رئه‌چێ
+ ئێ تۆ ناڵێى دروست نه‌كراوه‌؟! ئیتر روخاندنى چى؟!
- تۆش عه‌جایه‌بى ها .. كه‌ ئه‌مر ده‌رچوو كێ ئه‌توانێ موناقه‌شه‌ بكا ..
+ مقاویلى دووه‌م؟
- ئێ كردوێتى .. چووه‌ته‌ سه‌ر مقاویلى یه‌كه‌م ئه‌ڵێ فه‌رموو خێرا دروستى بكه‌ با بیڕوخێنم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket