riklam

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ تاوتوێ ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 11:47 AM - 2019-09-24
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24-9-2019 به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی سه‌ربه‌ كۆمیسیۆنی باڵا كۆبوه‌وه‌.

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ (24/9/2019) كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان سه‌رۆكی  كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگره‌و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كانی سه‌ربه‌ كۆمیسۆن ئاماده‌یبوون، پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌كان كرا، به‌ جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌ ‌و پێداویستیه‌كانی خه‌باتی قۆناغه‌كه‌دا بگونجێی.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی رایگه‌یاند، به‌ستنی كۆنگره‌ به‌ گیانێكی به‌رزی هه‌ڤاڵانه‌‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی، بۆ جۆشدانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی بۆ قۆناغی نوێ خه‌بات‌و به‌دیهێنانی ته‌واوی ئامانجه‌كان گرنگه‌.

جێگری سكرتێری گشتی جه‌ختی كرده‌وه‌، سه‌رخستنی كۆنگره‌، ئه‌ركی هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتییه‌، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و جه‌ماوه‌ری دڵسۆزو خۆراگری یه‌كێتی چاوه‌روانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوون، تا یه‌كێتی باشتر خۆی بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كان‌و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك سازبداته‌وه‌.

حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگره‌، رایگه‌یاند یه‌كێتی حزبی خه‌ڵكه‌و ئه‌بێت هه‌ر به‌حزبی خه‌ڵكیش بمێنیته‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتی له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ خزمه‌تكردنی حه‌ڵكی كوردستان‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دامه‌زراوه‌و هه‌زاران شه‌هیدی به‌خشیوه‌و كۆنگره‌ش بۆ حزمه‌تی یه‌كێتی‌و پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی بێت. 

سه‌رۆكی لیژنه‌كان روونیان كرده‌وه‌ لیژنه‌كان له‌كاتی دیاریكراودا، پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕاپۆرت‌و كاره‌كانیان بده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان هه‌مواری ده‌كه‌نه‌وه‌. راشیانگه‌یاند زۆرترین ڕاو بۆچوون‌و پێشنیازی دڵسۆزانی یه‌كێتی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه‌ خزمه‌تی سه‌رخستنی كۆنگره‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌كان ڕاپۆرتی كارو ئاماده‌كارییه‌كانیان پێشكه‌ش كرد‌و ڕاو بۆچوونیان له‌باره‌ی ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا خسته‌روو.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket