riklam

پیرە: یەکێتی لەگەڵ سەقامگیری سیاسی ناوچەکەیە

ی.ن.ک‌‌ 09:02 PM - 2019-09-23
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/٩/٢٠١٩  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، پێشوازیکرد ‎لە نەسروڵا زارع رەشنوودی سەرکونسڵی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر 

لەسەرەتای دیدارەکەدا، وێڕای تەئکید کردنەوە لەسەر تووند و تۆلکردنی پەیوەندیەکان، بیرورا لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانکاریەکانی گۆرەپانی سیاسی و سەربازی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆرکرا، ھاوکات گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی نەخشەی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و هەرێمی کوردستان کرا 

لە دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە، سەرنج و گوشەنیگا و  تێروانینەکانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی  سەبارەت بە دۆخی گشتی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەكە بۆ وەفدی میوان خستەروو، رایگەیاند کە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەگەل سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بەگشتی و عیراقە بەتایبەتی، ھاوکات لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عیراقدایە کە تاکە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێکخستنی کاروباری ووڵاتە

 دواتر ‎نەسروڵا زارع رەشنوودی سەرکونسڵی کۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر، رایگەیاند کە ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە خوازیاری تەبایی و یەکریزی نێوان هێز و لایەنەسیاسیەکانی کوردستانن و بەو هیوایەشن کە حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان هیچ کێشە و گرفتێکیان نەمێنێت بۆ ئەوەی هەماهەنگیەکانی هەموو لایەک هەم لە شەری دژ بە تیرۆر و هەم لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابووریەکان سەرکەوتووانەتر بەڕێوەبچێت.

PUKmedia تایبەت

IMG-2561.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket