بۆچی هەڵەبجە نەچو بۆ چین؟

بۆچی هەڵەبجە نەچو بۆ چین؟


23/9/2019 17:24:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئیبراهیم هەورامانی

دوا ڕۆژەكانی هەفتەی پێشوو وەفدێكی باڵای حكومەتی عێراقی فیدراڵ بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و ئەندامێتی جێگرانی سەرۆك وەزیر بۆ دارایی و وزەو هەژدە پارێزگاری وڵات سەردانی چینیان كرد. پرسیارەكە ئەمەیە لەكۆی نۆزدە پارێزگار بۆ تەنیا یەك پارێزگار هاوسەفەری ئەو شاندە نەبوو؟ ئەگەر قسەكە ئەوەیە تا ئێستا لەڕوە یاساییەكەیەوە ئەم حكومەتی عێراقی فیدراڵە لە هەژدە پارێزگا پێكهاتوە بۆ ئێمە كردومانەتە نۆزدە پارێزگا . تۆ بڵێی ئەم پارێزگایە پەیوەندی بەم وڵاتەوە نییەو لەڕوی ئیداری و سیاسی و ئابورییەوە سەر بەهەرێمی كوردستانە. ئەگەر وایە ئەی بۆ پارێزگارەكانی هەر سێ پارێزگاكەی تری هەرێمی كوردستان بە پارێزگارە نوێكەی هەولێرەوە بونە هاوسەفەری شاندی ناوبراو . ئەم بۆخۆی ئەو پرسیارەیە كە پێویستە وەڵامەكەی وەربگرین .

بەرلەچون و نەچونی بۆ چین هەڵەبجە چەندین سەفەری كردوە، سەفەری ئیتاڵیاو ئەڵمانیاو بەریتانیا و هۆڵەنداو چەند وڵاتێكی ئەوروپی دیكە. هەڵەبجە چەند جارێك سەفەری ژاپۆنی كردووە.بەڵام ئایا لەم سەفەرانەیدا چی بۆ شارو هەرێمەكەمان چنیوەتەوە بێ لەكۆمەڵێ پاڵپشتی عاتیفی، ئەگەر نا ئەوە تەمەنی ئەم حكومەتە خۆماڵییەی نەتەوەكەمان بۆ سی ساڵ دەچێت، هەڵەبجە هەمان شارەكەی جارانە بەكەمێك گۆڕانكارییەوە، گۆڕانكارییەكەش ئەوەیە زۆربەی دانیشتوانەكەی بۆ بژێوی ژیانیان بۆ دەرەوەی شارەكە كۆچ دەكەن و دەگوازننەوە .

هەڵەبجە پێشتر چو بۆ بەغدا، زیاد لەجارێك و دوان و سیان.. بەرلەسەفەركردنی بۆ پایتەخت ئیمپریاتۆری شیعری كوردی (شیركۆ بێكەس) قەسیدە بەناوبانگەكەی بەم ناونیشانەوە بوو (هەڵەبجە دەچێت بۆ بەغدا) .بەڵێ هەڵەبجە چوو بۆ بەغدا، بەڵام بەرهەمی ئەو هەموو چونەی تا بەئێستا لای هەموان مەعلومە ئەوەیە كە ئێستا خەڵكی شارەكەو كوردستان بەچاوی خۆیان دەیبینن .

بەڵێ ئەمجارە هەموو عێراق بێ لەهەڵەبجە چو بۆ چین. ئەوان چون و هەڵەبجەیان نەبرد ، دیارە وەك كورد دەڵێت (ئەم ماستە مویەكی تێدایە) ئەگەر نا بۆ؟ چما ئەم شارە بەبڕیاری سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان نەبۆتە یەكێك لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەی ئەم كوردستانە تا ئیستاش وەك هەرێمێك بۆ  بەشێك نییە لەحكومەتی فیدراڵ؟ ئەی بۆ هەڵەبجە لەكۆی پارێزگاكانی عێراق جیاكرایەوەو وەك پارێزگایەكی ئەم عێراقی فیدراڵە ئەژمارنەكراو نەكرایە هاوسەفەری وەفدە كە .

لێرەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی هەڵەبجە تا ئیستاش بەپێی دەستورو ڕێسای ئەم وڵااتە فیدراڵە هەر قەزا كۆنەكەیەو نەبوەتە پارێزگاو هیچ حساب و كتابێكی پارێزگا بونی بۆ ناكرێت هەرچەندە . بۆیە كاتی ئەوە هاتووە بەرپرسە ئیدارییەكانی ئەم شارە بەتایبەت جەنابی پارێزگار و هەیئەتی پارێزگای شارەكە بەجدی ئەم كێشەو گرفتە یاساییە یەكلا بكەنەوەو هەوڵبدەن حكومەتی فیدراڵی عێراق بەڕەسمی و فەرمی دان بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا بنێت لەكاتێكدا ئیستا سەرۆك كۆمار و چەندین وەزیر لەپشكی كوردن و چەندین  پەرلەمانتار ئەندامی پەرلەمانی عێراقن . 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د زاگه‌ كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هەڵواسینی وێنەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ( ئاسۆ عومەر سوارە) لەچایخانەی شەعب

  • image04
  • هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌

  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  • image04
  • یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

  • image04
  • به‌فر هه‌رێمی كوردستان سپی پۆش ده‌كات

  • image04
  • ریاڵ مه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری یانه‌كانی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

  • image04
  • بووكێك خه‌رجی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌خشێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا


                                           

زانیاری لەبارەی ئەو یەختەی ژمارەیەك كورد تیێدا گیانیان لەدەستدا


دوای ئەوەی یە‌ختێك كە 53 كۆچەری هەڵگرتبوو، بەنیازبوو بگاتە كەنارەكانی نزیك ئیتالیا، لەنزیك دورگە‌ی پاكسوس لەنێوان سنووری ئاوی یۆنان و ئیتالیا ...


  كوردانی فەرەنسا ئاهەنگێكی هونەری سازدەكەن
  لەئەڵمانیا پرسە بۆ هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە دادەنرێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

دهۆک 24 حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەرازی تۆمارکردوە

حاڵەتەکانی توشبون بە ئەنفلۆنزای بەراز لە شاری دهۆک گەیشتوەتە ٢٤ کەس و لەبارەی ڤایرۆسەکەشەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت به‌ گشتی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌...


  كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشدەكەوێت
  نانی تیری بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده‌ ده‌كرێت


کاریکاتێر