riklam

عیراق و چین چه‌ند پرۆتۆكۆڵێك ئیمزاده‌كه‌ن

ئابوری 03:29 PM - 2019-09-23
.

.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌چین هه‌شت رێككه‌تننامه‌ی ئابوری و رۆشنبیری ئیمزاكردو رایگه‌یاند: به‌ هاوكاری كۆمپانیا چینیه‌كان په‌ره‌ به‌كه‌رتی نه‌وت ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ 23-9-2019، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ به‌یجین پایته‌ختی چین هه‌شت رێككه‌وتننامه‌ی له‌ بواره‌كانی ئابوری و رۆشنبیری و ته‌كنیكی ئیمزاكردووه‌.

روونیشیكردوه‌ته‌وه‌ عیراق چواره‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌ له‌ جیهانداو له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری وزه‌ی چیندا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌دان به‌ كێڵگه‌و دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی عیراق.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی چینی كرد.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket