riklam

سلێمانی..مەراسیمی چلەی نەوزاد گرگاشێی بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 07:16 PM - 2019-09-22
.

.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەمەراسیمی چلەی ماتەمینی هەڤاڵی كۆچكردو رێكخستنی دێرین و زیندانی سیاسی (نەوزاد رەحمان حسێن)، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەمیانی وتەیەكیدا وێڕای دوبارە دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی كادرێكی دێرین ودڵسۆزی یەكێتی. 

وتیشی: بەكۆچكردن و لەدەستدانی ئەو تێكۆشەرانە كە بۆ رزگاری و سەرفرازی تەمەنیان بەختكرد، خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان بەگشتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتایبەتی، هەر لەو رووەوە ستایشی رۆڵی خانەوادەو كەسوكاری كادری كۆچكردو (نەوزاد گرگاشێیی) كردو رایگەیاند: هەموو ئەودەستكەوتانەی كە لەئێستادا بەدەستهاتوون و هەمووی دەستكەوتی گەورەی سیاسین بەرهەمی خوێنی شەهیدان و تێكۆشەرانی كۆچكردوی گەلەكەمانن.

پێویستی ئاماژە بۆكردنە مەراسیمی چلەی كۆچكردو نەوزاد گرگاشێی لەهۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی هاوڕێ‌ و هاوسەنگەران و كەسوكارو بنەماڵەی كۆچكردو بەڕێوەچوو، تیایدا وتاری لێپرسراوی كۆمیتەی چواری مەڵبەندی سلێمانی و بەخوێندنەوە وتاری بنەماڵەی كۆچكردو كۆتایی بە مەراسیمەكەهات.

PUKmedia     

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket