riklam

وەزیری پلاندانان: دامەزراوەكانی حكومەت خزمەت بەهاو,ڵاتیان دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 04:48 PM - 2019-09-22
.

.

ئەمرۆ یەك شەمە۲٠۱۹/۹/۲۲لەدیوانی وەزارەت د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان لەگەڵ ژمارەیەك راوێژكاری حكومەت كۆبوە"

لەو كۆبونەوەیە باس لەئەرك و رۆڵێ وەزارەتی پلاندانان كرا لەدارشتنی بەرنامەكانی حكومەت و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ دامەزراوەكانی حكومەت و كەرتی تایبەت" هەر لەكۆبونەوەكە گفتوگۆلەبارەی هەماهەنگیەكانی نێوان وەزارەت و فەرمانگە حكومیەكان كرا لەو رووەشەوە وەزیری پلاندانان داوای لێكردن وەك راوێژكارانی ئەنجومەنی وەزیران رۆڵی خۆیان بگێرن لەرێگەی ئامادەكردنی راپۆرت و بەسەركردنەوەی دامەزراوەكانی حكومەت بۆ بونیاتنانی ژێرخانێكی بەهێز  لەڕوانگەی بەرزكردنەوەی توانا مرۆییەكانی فەرمانبەران و دروستكردنی پردی پەیوە‌ندیی لەنێوان هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی حكومەت بەشێوەیەك ئاستی خزمەتگوزاریەكان بۆ هەمووان بێت بەبێ جیاوازی.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە تەئكید لەكاری هاوبەش و بەیەكەوەی كرا جەختیش لەوەكرایەوە دەبێت دامەزراوەكانی حكومەت كاری جدی بكەن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و ڕۆتین لەمامەڵەی هاوڵاتیان و كارئاسانی تەواو بۆیان.

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان

 

8687686.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket