riklam

به‌ په‌نكریاسمه‌وه‌

بابەتی گۆڕاو 03:58 PM - 2019-09-22
.

.

به‌ په‌نكریاسمه‌وه‌

- وه‌ڵڵاهى زۆرم پێ خۆشه‌ كه‌ ئه‌ڵێ ى گۆڕاوه‌.. جاران زۆر نه‌وعێ بوو.
+ قوربان یه‌ك و سه‌د فه‌رقى كردووه‌.. ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌میدا باسى تیرۆر و ئه‌مانه‌ بكه‌ی قوڕقوڕاگه‌ت هه‌ڵ ئه‌دڕێ.
- یه‌عنى بڕواى به‌ جیهاد و ئه‌مانه‌ نه‌ماوه‌.
+ یه‌ك زه‌ڕڕه‌.
- ده‌ك خۆش مژده‌ بى رۆڵه‌.. ده‌ ئیتر هه‌ق وایه‌ ببێ به‌ یه‌كگرتوو.
+ باوه‌ڕ مه‌كه‌ ئوستاز، من بیناسم قه‌ت نابێ به‌ یه‌كگرتوو.
- بۆ؟ له‌به‌رچى؟
+ له‌به‌رئه‌وه‌ى بیجامه‌ى لێ نایه‌ گه‌وره‌م.
- ئێ ئێ ئێ ئێ.. ئه‌زانى كه‌للەپووت تۆ پیاوێكى زۆر زۆر چاكى؟!
+ ده‌ستت ماچ ئه‌كه‌م به‌گم.. گه‌وره‌یى خۆته‌.
- نا نا.. خۆت ئینسانى چاكى چونكێكم رێك و ره‌وان قسه‌ ئه‌كه‌ى..
+ مه‌خسه‌دت له‌وه‌یه‌ شه‌فافم؟
- زۆریش.. دایم هه‌روا شه‌فاف به‌.. دڵنیابه‌ زه‌ره‌رى لێناكه‌ى
+ ئه‌كید؟
- ئه‌رێ به‌سه‌رى تۆ
+ له‌به‌ر من وا ناڵێ ى؟
- نه‌ به‌ چاوى ئه‌ولادم.
+ ئه‌رێ ئه‌وه‌ چی یه‌ هه‌ر سه‌ر و هه‌ر چاو.. شوێنى تر نى یه‌ سوێندى پێ بخۆى؟!
- تێ ناگه‌م.. مه‌به‌ستت چى یه‌؟
+ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ له‌م هه‌موو ئه‌ندامه‌ جۆراوجۆره‌ى له‌شى بنیاده‌مدا بۆچى به‌س سه‌روچاو سوێندیان پێ ئه‌خورێ.
- به‌راستى مولاحه‌زه‌یه‌كى موهیمه‌.. به‌ڵام وابزانم ئه‌ویش هه‌ر عیلاقه‌ى به‌ شه‌فافییه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.. شتێك ئه‌گه‌ر دیار نه‌بێ ئینسان ئه‌قڵى پێ ناشكێ سوێندى پێ بخوا.. مه‌سه‌له‌ن تۆ قه‌ت دیوته‌ كه‌سێ به‌ كه‌سێ بڵێ توو ئه‌و دوانزه‌ گرێ نازداره‌ت په‌نجا هه‌زارم بده‌رێ به‌ قه‌رز.؟
+ نه‌خێر نه‌وه‌ڵڵا.
- یان ئه‌گه‌ر به‌ مه‌سئولێكیان وت وه‌زعه‌كه‌ خه‌ته‌ره‌ بڵێ به‌ په‌نكریاسمه‌وه‌.؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket