riklam

سەعدی پیرە:لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و پێشكەوتنی ئابوریدان

ی.ن.ک‌‌ 02:55 PM - 2019-09-22
.

.

ئەمڕۆ 22ی ئەیلولی 2019، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لە ڤینسینت پۆپیۆو بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی كارەكەی كرد لەهەرێمی كوردستان هیوای سەركەوتنی لەكارەكانی بۆ خواست و ئامادەیی هەموو كارئاسانی هەماهەنگی و پشتیوانییەكی بۆ خواست و ئاماژەی بە رۆڵی یەكێتی ئەوروپا كرد لە پشتیوانی مرۆیی و سیاسی و بەرامبەر بەدۆزی رەوای گەلەكەمان ئەمەش جێگای سوپاس و ستایشە .

هەرلەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بەگشتی گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدیكردەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپشت بەستن بەناوەڕۆكی رێكەوتن و لەیەكتر گەیشتنەكانی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتیش نێوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و پێشكەوتنی ئابوری و خۆشگوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

سەبارەت بەبارودۆخی عیراق و پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا سەعدی ئەحمەد پیرە بەنێردەی یەكێتی ئەوروپای لە هەرێمی كوردستان راگەیاند كە خوازیارن لەسەربنەمای بەندو بڕگەكانی دەستور سەرجەم كێشەو گرفتەكانی نێوان هەردوولا لەڕووی سیاسی و ئابوری و داراییەوە چارەسەربكرێن. 

ڤینسینت پۆپیۆو بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لەهەرێمی كوردستان تەئكیدیكردەوە كە ئەوان هەماهەنگ و هاوكاردەبن بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و زیاتر لەیەكتر گەیشتنی نێوان لایەنەكان و خوازیاری ئەوەشن بەشێوەی دیالۆگ و ئاشتیانە رێگەچارەی گونجاو بۆ سەرجەم كێشەو گرفتەكان بدۆزرێتەوە .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket