riklam

دیوانی ساڵح بێچار كه‌وته‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران

کتێب 11:48 AM - 2019-09-22
.

.

به‌رگی یه‌كه‌می دیوانی ساڵح بێچار له‌ 522 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و به‌رهه‌می زیاتر له‌ 35 ساڵ نووسینی شاعیر و نووسه‌ر ساڵح بێچار-ه‌ كه‌ له‌تیراژی 1500 دانه‌ به‌ به‌رگ و دیزانێكی جوانه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌ردیدی شیعردۆستان و ئه‌ده‌ب دۆستان.

ساڵح بێچار له‌ پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌  ئه‌و شیعرانه‌ی له‌م دیوانه‌دا هاتوون هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌و تێكستانه‌ی كه‌ له‌ 35 ساڵی ڕابردوودا نووسراون و له‌ هه‌ندێك كات و زه‌مه‌ندا له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌ كوردییه‌كان پێش ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین به‌ تایبه‌تی له‌ 10 ساڵی ڕابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و یان له‌ كۆڕ و فێستیڤاڵه‌كاندا خوێندراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ندێك له‌ شیعره‌ كورته‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕی فارسیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

به‌شێكی زۆر له‌شيعری ناو دیوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورده‌وه‌ كراون به‌ گۆرانی.

ناوی كتێب/ دیوانی ساڵح بێچار

ناوی نووسه‌ر/ ساڵح عه‌لی

دیزاین/ محه‌مه‌د به‌رده‌سپی

گرافیك/ به‌هرۆز جه‌زا

قەبارە/ 522 لاپەڕە

چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م2019

تیراژ/ 1500 دانه‌

نرخ/ 10 هه‌زار دینار

PUKmedia  باشیلا جه‌عفه‌ر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket