riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی به‌رچاویان بینیوه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:21 AM - 2019-09-22
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
بۆ مامۆستایانی ئاینیی به‌ڕێز له‌یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستان
دوای سڵاو:
به‌بۆنه‌ی 49 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م، هه‌موومان ده‌زانین مامۆستایانی ئاینیی هه‌میشه‌ ڕۆڵی دیار وبه‌رچاویان هه‌بوه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌له‌كه‌ماندا، له‌مزگه‌وته‌كانیش هه‌ڵگری په‌یامی خواپه‌رستی و نه‌ته‌وایه‌تی وپێكه‌وه‌ژیان وئاشتیخوازی بون.له‌ئێستاش دا ئه‌ركی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مه‌ كه‌پێویسته‌ ڕوبه‌ڕوی بیری په‌رگیر وتوندڕه‌وی ببنه‌وه‌ ونه‌هێڵن ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌مه‌به‌ستی سیاسی و چه‌واشه‌كاری به‌كاربهێنرێت،
له‌م یاده‌دا ڕێز وخۆشه‌ویستیم بۆ ته‌واوی مامۆستایانی ئاینیی هه‌یه‌ له‌كوردستان، ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رفرازبن.

لاهور شێخ جه‌نگی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket