riklam

ئه‌فغانستان .. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 7 كه‌س كوژران

جیهان 11:12 AM - 2019-09-22
.

.

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ ئه‌فغانستان 7 كه‌س كوژران و 85یش بریندار بوون.

له‌ئاكامی په‌لامارێكی تیرۆریستی له‌ نزیك ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌فغانستان ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی زابل له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س كوژراون و 85 كه‌سیش برنیداربوون، كه‌ برینی به‌شێكیان سه‌خته‌ و پێشبینی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی قوربانییه‌كان ده‌كرێت.

هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ دووپاتیان كردوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی زیانه‌كان هێشتا دوایین ئاماریان بۆ ئاشكرا نه‌بووه‌ و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی له‌ په‌لاماره‌كه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی ئاشتیی ئه‌فغانستان، ره‌وشی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته‌ رووبه‌رووی هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ هاووڵاتیان له‌ چاوه‌رِوانیی ئه‌گه‌ری روودانی په‌لاماری تیرۆریستیدان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket