riklam

ڕۆحانی: ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ لای هه‌مووان ڕاده‌كێشین

جیهان 11:11 AM - 2019-09-22
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ لای هه‌موو دراوسێكان ڕاده‌كێشن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن كه‌ له‌ هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی ئه‌وانیش چاوپۆشی بكه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22-9-2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی به‌رگری پیرۆز له‌ تاران ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ دوژمنانی ئێران جه‌نگی ئابوورییان له‌دژی ئێران ده‌ستپێكردووه‌، هه‌رچه‌ند ئێمه‌ ماوه‌ی 40 ساڵَه‌ له‌ژێرگوشار و سزا و بایكۆت داین ئه‌مڕۆش به‌ خۆراگری و وشیاری ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین. 

 ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران ئه‌هلی كڕنۆش بردن و ته‌سلیم بوون نییه و به‌رگری له‌خۆی ده‌كات.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئێران ده‌ستدرێژی ناكاته‌ سه‌ر سنووری هیچ وڵاتێك و ڕێگه‌ش به‌ هیچ وڵاتێك نادات كه‌ ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر سنووره‌كانی.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket