riklam

فیفا دووباره‌ هۆشداری ده‌داته‌ ئێران

جیهان 10:27 AM - 2019-09-22
.

.

یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان " فیفا" جارێكی دیكه‌ هۆشداری دایه‌ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بدات ژنان بۆ بینینی یارییه‌كان بچنه‌ ناو یاریگاكانه‌وه‌.

وه‌فدێكی تۆپی پێی جیهان " فیفا" كه‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانی كرد بوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ ئێران كردووه‌ كه‌ ڕێگه‌ بدات ژنان بتوانن بچنه‌ ناو یاریگاكان بۆ سه‌یركردنی یارییه‌ وه‌زرشییه‌كان.

وه‌فده‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ یاریگای ئازادی تاران ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ به‌بێ له‌مپه‌ر و كه‌ندوكوسپ ژنان بتوانن بچنه‌ ناو یاریگا و سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن.
له‌دوای شۆڕشی ئێران له‌ساڵی 1979وه‌ تا ئێستا ژنان بۆیان نییه‌ له‌ ئێران بچنه‌ ناو یاریگاكان ساڵی پار یه‌ك دوو جار ڕێگه‌یان دا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ژنان بچنه‌ ناو یاریگای ئازادی تاران.

هه‌ڵبژاردی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی 10 ی ئۆكتوبه‌ر له‌ یاریگای ئازادی له‌ تاران میواندرێتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كه‌مبودیا ده‌كات له‌ یارییه‌كانی پاڵاونتی جامی جیهانی ساڵی 2020 قه‌ته‌ر. بۆیه‌ فیفا داوای كردووه‌ كه‌ ڕێگه‌ بدرێت ژنان ئه‌و یارییه‌ له‌ناو یاریگادا ببینن.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فیفا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ژنان بدرێت بۆ سه‌یركردنی یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ ناو یاریگاكاندا.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket