داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سیسی ده‌كرێت
جیهان 09:51 AM - 2019-09-22.
ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی میسر داوا له سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی به گه‌نده‌ڵی و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه تێوه‌گلاوه.
شه‌وی ڕابردوو به هه‌زاران هاووڵاتی میسر له‌چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ئه‌وه‌یان كرد كه عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت چونكه گه‌نده‌ڵی و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بووه و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و ژماره‌یه‌كیش خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كراون.
ئه‌مه بۆ دووه‌هه‌مین شه‌وه كه له میسر خۆپیشاندان ده‌كرێت و پێده‌چێت خۆپیشاندانه‌كانیش به‌رده‌وام بێت.
سیسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 به‌بێ هیچ ڕكابه‌رێكی توانی 97% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته سه‌رۆك كۆماری میسر.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی میسر له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستپێكرد كاتێك كه محه‌مه‌د عه‌لی بازرگانی ناسراو میسر كه ئێستا له وڵاتی ئیسپانیا ده‌ژی له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیدا داوای له خه‌ڵكی میسر كرد له‌دژی سیسی ڕاپه‌ڕن چونكه سیسی به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه.
محه‌مه‌د عه‌لی ڕاشیگه‌یاندووه به‌هۆی سیسییه‌وه به ملیۆنان دۆلار زیانی لێكه‌وتووه. گرته ڤیدیۆكانی محه‌مه‌د عه‌لی له‌ناو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میسردا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه دوو شه‌وه دانیشتوانی میسر بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و له‌دژی سیسی خۆپیشاندان بكه‌ن.
PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28