ئــه‌مــڕۆ لـــه مــێژوودا
جیهان 08:42 AM - 2019-09-22.
22 سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:
637: هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی (قادسیه) له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به سه‌ركردایه‌تی (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاس) له نێوان سوپای موسڵمانان و فارسه‌كاندا و به سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان ته‌وابوو.
1820: كوڕی دووه‌می میری بابان (ئه‌حمه‌د به‌گ) به نه‌خۆشی ئاوڵه كۆچی دواییكرد.
1862: سه‌رۆك (ئه‌براهام لینكۆلن) ئازادكردنی كۆیله‌ی راگه‌یاد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1893: شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی سوپای عوسمانی و چه‌كدارانی كورد و ئه‌رمه‌ن.
1937: یه‌لاكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (زبان) له لایه‌ن شاره‌وانی شاری سلێمانی.
1944: ده‌ستپێكی شه‌ڕی ده‌ریایی فلیپین.
1947: دامه‌زراندنی رێكخراوی كۆمنفۆرمی سۆڤیه‌تی.
1949: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت یه‌كه‌مین بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌قانده‌وه.
1952: هه‌ڵبژاردنی (كمیل شه‌معون) به سه‌رۆكی لوبنان و ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی سه‌رۆك (به‌شاره خوری) له ژێر په‌ستانی شه‌قامدا.
1956: به‌ستنی لوتكه‌ی سی قۆڵی له (الدمام) له سعودیه كه مه‌لیكی سعودیه (سعود بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود) و سه‌رۆكی میسر (جه‌مال عوبدولناسر) و سه‌رۆكی سوریا (شوكری قوه‌تلی) ئاماده‌بوون.
1960: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مالی.
1968: كۆتاییهاتنی كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی په‌رستگای (ئه‌بو سمبل).
1969: به‌ستنی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی (رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی) كه مه‌لیكی مه‌غریب حه‌سه‌نی دووه‌م بانگهێشتی كردبوو بۆ لێدوان له شوێنه‌واره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سووتانی مزگه‌وی ئه‌قسا.
1980: هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران كه 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو و ناسرابوو به جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو.
1985: لیژنه‌ی یه‌كخستی ئه‌منی به‌عس له دهۆك به بڕیاری ژماره 236 زیاد له 208 قوتابخانه‌ی داخست له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان.
1988: سه‌رۆكی لوبنانی (ڕمین الجمیل) پێش ته‌واوبوونی ویلایه‌ته‌كه‌ی به چه‌ند سه‌عاتێك رایگه‌یاند كه حكومه‌تێكی سه‌ربازی پێكده‌هێنێت به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌ی سوپا (عیماد میشال عۆن) و ئه‌وه‌ش دوای شكستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی.
1996: هێمن بوونه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
1996: ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كه له‌م دواییه‌دا له كه‌نداو دژی عێراق جێگیری كردبوو.
1997: كۆنگره‌ی هه‌رێمیی حیزبی شیوعی كۆریای باكوور كه (كیم جونگ ئیل) كوڕی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو (كیم ئیل سونگ) بوو به سكرتێری گشتی حیزب.
1998: هێزه‌كانی سربیا هێرشی نوێیان كرده سه‌ر یاخیبوان له كۆسۆڤۆ، و هه‌زاران هاوڵاتی سیڤیلیش ناچار بوون كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
2001: سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ نه‌خشه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یاند دژی تیرۆر له جیهاندا و به تایبه‌تی له ئه‌فغانستان و عێراق و ئێران و سوریا.
2005: ڤیستیڤاڵی رۆشنبیری له شاری دهۆك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و كه‌سایه‌تی دیكه.
2006: كۆبوونه‌وه‌ی میللی به بانگهێشتی ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بۆ پشتگیری به‌رگریكردنی ئیسلامی لوبنانی دژی ئیسرائیل و ئاهه‌نگ گێڕان به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا به جه‌نگی ته‌مووز.
2007: له ئامه‌د كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد ئه‌نجامدرا.
2009: ژنه وه‌زیری بولگاریای پێشوو (ئیرینا بوكوفا) پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری (رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبیری/ یۆنسكۆ) برده‌وه دوای كێبڕكێیه‌كی گه‌رم له‌گه‌ڵ تاكه ركابه‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری میسری (فاروق حوسنی).
له‌دایكبوون:
1515: شاژنه ئان من كلیفز، ژنی چواره‌می هنری هه‌شته‌م مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1840: موراد خانی پێنجه‌م، سوڵتانی عوسمانی، كوڕی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید.
1842: سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م، سوڵتانی عوسمانی.
1791: مایكل فارادای، زانای فیزیای ئینگلیزی.
1878: یوشیدا شیغه- رو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1882: فیلهلم كایتل، عه‌سكه‌رتاری ئه‌ڵمانی.
1892: بول میونی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1902: روحوڵا موسه‌وی خومه‌ینی، پیاوی ئاینی و سیاسه‌تمه‌داری ئێرانی.
1906: ئیلسی كوخ، ژنه پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌ی نازی كه ئازاری سه‌ختی جوله‌كه‌كان و دوژمنانی نازیه‌كانی ده‌دا.
1917: محه‌مه‌د غه‌زالی، زانا و بیریاری ئیسلامی میسری.
1939: ئوسامه عه‌باس، ئه‌كته‌ری میسری.
1953: سیگولین رویال، ژنه سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسی.
1964: بونی هنت، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1966: مسته‌فا قه‌مه‌ر، گۆرانیبێژی میسری.
1970: ئیمانویل بیتیت، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1971: سمیره الوهیبی، ژنه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری عومانی.
1974: دینا الخنجی، ژنه ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.
1976: رۆناڵدۆ، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1978: هاری كیویل، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.
1980: محه‌مه‌د عیسا، یاریزانی تۆپی پێی كوێـتی.
1980: ئه‌ریام، ژنه گۆرانیبێژی ئیماراتی.
1982: مارتن ستیكلنبیرگ، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
وه‌فات:
1211: ئیبن خه‌له‌كان، گه‌وره زانای كورد.
1520: سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م، سوڵتانی نۆهه‌می عوسمانی، له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا، ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی 9 ساڵ بوو.
1539: غورو ناناك، دامه‌زرێنه‌ری ئاینی (سیخ).
1820: ئه‌حمه‌د به‌گ، كوڕی دووه‌می میری بابان.
1828: شكا زولو، سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كانی زولو.
1952: د. كارلۆ یوهۆ ستولبیرگ، سه‌رۆكی یه‌كه‌می فنله‌نده.
1956: فریدریك سودی، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1921ز.
1961: فیرده‌وس محه‌مه‌د، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1973: ره‌مزی قه‌زاز، مێژوونوسی كورد.
1989: ئیرفینگ برلین، ئاوازدانه‌ری ئه‌مریكی.
1996: دوروسی لامور، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1999: جۆرج سی سكوت، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
2014: یوسف عید، ئه‌كته‌ری میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له بورگاریا.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له مالی.
رۆژه به‌تاڵه‌كانی ئۆتۆمبیل( رۆژی جیهانیی زه‌وی بی ئۆتۆمبێل).
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24