riklam

مه‌لا به‌ختیار: لای من به‌دیلی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:52 PM - 2019-09-21
.

.

مه‌لا به‌ختیار: كۆنگره‌ هه‌ر كه‌سێكی هه‌ڵبژارد یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بم گوڵی هه‌ڤاڵێتی پێشكه‌ش ده‌كه‌م

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21-9-2019، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كادرانی یه‌كێتی له‌خه‌له‌كان‌و له‌گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا، له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان‌و بارودۆخی یه‌كێتییه‌وه‌ كردو هاوكات، چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌و بیروباوه‌ڕه‌ جیاوازه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه‌ رونتر كرده‌وه‌‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌: سێ‌ پرۆژه‌ی جیاواز بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ هه‌یه‌‌و ئاماژه‌شی بۆ بۆچوون‌و تێڕوانینه‌ جیاوازه‌كانی خۆی كرد له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ كردو وتی: هیچ لارییه‌كم له‌بڕیاری كۆنگره‌ نییه‌‌و كۆنگره‌ش هه‌ر كه‌سێكی هه‌ڵبژارد، یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بم چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌م‌و گوڵی هه‌ڤاڵێتی پێشكه‌ش ده‌كه‌م‌و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی جه‌ختیكرده‌وه‌: لای من به‌دیلی یه‌كێتیی هه‌ر یه‌كێتییه‌.

له‌لایه‌ن خۆشییانه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌خه‌له‌كان، بیروباوه‌ڕه‌كانی لێپرسراوی یه‌كێتیان، له‌باره‌ی ئایینده‌ی یه‌كێتیی به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاند‌و په‌رۆشی خۆشیان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كان ته‌ئكید كرده‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌، مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی ئازادی پارچه‌كانی كوردستان‌و خه‌باتی چه‌كداریشه‌وه‌، تێڕوانینه‌كانی خۆی، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ راپه‌ڕینی شاره‌كان‌و به‌رده‌وامی راپه‌ڕین، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌: هه‌تا نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌گۆڕێ‌‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان له‌ناودا دابه‌شكراوه‌، نه‌بن به‌ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی‌و مافی كورد نه‌سه‌لمێنن، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرانه‌‌و ئاسان نییه‌. ئه‌گه‌رچی یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌رده‌وام خه‌بات بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌شبێ‌ بزانین خه‌بات جیاوازه‌و به‌دییهێنانیش جیاوازه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket