مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتی رێگه‌یه‌كی دوور‌و درێژی له‌به‌رده‌مداماوه
ی.ن.ک 05:52 PM - 2019-09-21.
مه‌لا به‌ختیار، رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی له‌مێژوودا، ته‌نها بۆ رزگاركردنی كوردستان دانه‌مه‌زراوه!
ئه‌م وته‌یه‌ی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دیداره‌كه‌یدا هات كه ئه‌مڕۆ 21-9-2019، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كادرانی كۆمیته‌كانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، كه ئومێده‌وارین یه‌كێتی بگاته ئه‌و قۆناغه‌ی ره‌خنه‌یه‌كیشی پێویست نه‌بێ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مومان له‌مایه‌شی بخۆین له‌سایه‌شیدا بژین! حزبێك بێ له‌هه‌موو حزبه‌كانی تر كاریگه‌رتر بێ‌و بتوانێ باقی په‌یامه‌كانی‌و ئه‌ركه‌كانیشی له‌مێژوودا به‌جێبهێنێت.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتی له‌مێژوودا، ته‌نها بۆ رزگاركردنی كوردستان دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكوو دوو ئه‌ركی گه‌وره‌ی دیكه‌شی هه‌یه، كه هێشتا به‌دینه‌هێناوه، ئه‌وانیش یه‌كه‌م دیموكراسییه، كه ئێستا له‌سه‌ره‌تای رێگه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسین‌و ئه‌ركی دووه‌میشی دادپه‌روه‌رییه، وه‌كو سۆشیال دیموكرات.
وتیشی: هه‌رحزبێكیش سۆشیال دیموكرات بێت‌و نه‌توانێ ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی به‌دیبهێنێت، مه‌حاڵه بتوانێ دادپه‌روه‌ری به‌دیبهێنێت. بۆیه وه‌كو یه‌كێتی، رێگه‌یه‌كی دوور‌و درێژمان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌و به‌داخه‌وه له‌م رێگه دوور‌و درێژه‌ی له‌به‌رده‌مماندایه، یه‌كێتی له‌ناوخۆیدا دووچاری ئه‌م هه‌موو كێشه‌و بێشه‌یه بووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆشمان هه‌روه‌ها.. بۆیه یه‌كێتی ته‌نها به‌كۆنگره‌یه‌كی رواڵه‌تی ناتوانێ متمانه بگێڕێته‌وه‌و ئۆرگانه‌كان ببوژێنێته‌وه.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌كوردستان، عیراق‌و هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ كرد‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه قه‌یرانێكی بچووك له‌بازگه‌یه‌كدا، كه به ناڕه‌وا رێگه‌یان له‌كاك مه‌حمود سه‌نگاوی گرتووه! له‌كاتێكدا پارتی قه‌ت نه‌ده‌بوو ئه‌مه بكه‌ن، چونكه هیچ ئسوڵێك ئه‌مه قبوڵ ناكات، كه پارتی كردویه‌تی‌و باوه‌ڕ ناكه‌م لێپرسراوه‌كانی خۆشیان، پێیانخۆشبووبێت ئه‌مه روویداوه، چونكه خه‌ریكه له‌سه‌ر قه‌یرانێكی بچوك، نێوان یه‌كێتی‌و پارتی، تێكبچێت! به‌ڵام خۆشحاڵم كه مه‌كته‌بی سیاسی زۆر به ئارامی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا كردووه.
له‌باره‌ی كۆنگره‌شه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه به‌ته‌وافوق چوونه ناو كۆنگره ره‌تده‌كاته‌وه، بۆ هه‌ڤاڵان كادرانی كۆمیته‌كانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، ته‌ئكیدی كرده‌وه: یان سیاسه‌ت مه‌كه‌ن، یان سیاسییه‌كی به‌بیروباوه‌ڕبن! یان سیاسه‌ت مه‌كه‌ن، یان سیاسییه‌كی به‌ڕه‌وشت‌و به‌وه‌فابن! جوانی سیاسه‌ت له‌وه‌دایه ره‌وشتێكی به‌رزت هه‌بێ، بیروباوه‌ڕێكی به‌رزت هه‌بێ‌و كردار‌و ره‌فتاری به‌رزت هه‌بێ! بۆیه ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێوه‌ش، ته‌مه‌نی تێگه‌یشتن‌و خۆ په‌روه‌رده‌كردنه، ته‌مه‌نی پێشكه‌وتن‌و ته‌مه‌نی ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی خه‌می ئێستا‌و ئایینده‌ی حزبه‌كه‌تان بخۆن! هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌وه ده‌بێ كه به‌ڕاستی بیروباوه‌ڕ، هه‌ست‌و هه‌ڵوێست‌و هه‌موو ویژدانت، بجوڵێنیت! ئه‌مه‌ش واتا: یان بیروباوه‌ڕو رێگه‌ی راست، یان نه‌بوونی بیروباوه‌ڕو رێگه‌ی هه‌ڵه..
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27