riklam

سعودیه‌: ئێران له‌ پشت هێرشه‌كانی ئارامكۆوه‌یه‌

جیهان 04:52 PM - 2019-09-21
.

.

سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران له‌ پشت هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی ئارامكۆ وه‌یه‌.

عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌  ئه‌مڕۆ 21-9-2019، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئێران له‌ پشت هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئارامكۆوه‌یه‌، وتیشی: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان رێوشوێنی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌گرینه‌به‌ر.

 راشیگه‌یاند: ئێران هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ بۆ كاری توندوتیژی  پڕچه‌ك ده‌كات و ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ی پێ تێك ده‌دات، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ تۆمه‌تی پشتگیری تیرۆرو توندڕه‌وی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێران په‌راوێز بخات.

عادل جوبه‌یر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سعودیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانی نه‌كردووه‌، هه‌مان كات هیچ گولـله‌یه‌كیشی به‌ڕووی ئێراندا نه‌ته‌قاندووه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket