riklam

عیراق پارچه‌ شوێنه‌وارییه‌ دزراوه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 04:00 PM - 2019-09-21
.

.

عیراق رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ئیمزاكرد، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 80 پارچه‌ی شوێنه‌وار كه‌ به‌ نایاسایی براون بۆ ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌مڕۆ 21-9-2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند: رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ئیمزاكرووه‌، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 80 پارچه‌ی شوێنه‌واری عیراق، كه‌ به‌ڕێگه‌ی نایاسایی برابون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، حه‌سه‌ن جه‌نابی باڵوێزی عیراق له‌ئه‌نكه‌ره‌ و نوێنه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری توركیا، ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشتنامه‌یه‌كی له‌یه‌كگه‌یشتن كردووه‌، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌وارانه‌ی عیراق كه‌ له‌ ماوی رابردودا، دزراون و له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

سه‌حاف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌وارانه‌ی كه‌ له‌مۆزه‌خانه‌ی هاتای توركیا پارێزراوبون، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ناو خاكی عیراق.

PUKmedia به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket